باڵیۆزی ئەمریکا: داوا لە عێراق دەکەین لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرومۆر بکەن

‌ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق

وێستگه‌نیوزـ

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە توندی هێرشەکەی سەر ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئیدانە دەکەن و داواش له‌ عێراق ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ بكات.


ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن کە بووە هۆی زیانگەیاندن بە ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان و چەندین قوربانی لێکەوتەوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، "داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواوەتی بکەن لە و هێرشە و تاوانباران بدرێنە دادگا تا بە سزای یاسایی خۆیان بگەن".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرەخۆشیی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو کەسانە کرد کە لەو هێرشەدا گیانیان لەدەستدا.

ئێوارەی رۆژی هەینی 26ـی نیسانی 2024، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە شارەدێی قادر کەرەمی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، بەهۆیەوە چوار کارمەند کوژران کە خەڵکی یەمەنن بە ناوەکانی:

- عەلی عەبود ئەحمەد لەدایکبووی 1978.

- یوسف یاسر حەموود لەدایکبووی 1986.

- عیسام محەمەد ئەحمەد لەدایکبووی 1983.

 عەوەز عەبدە عەلی لەدایکبووی 1986 .

هەر دوای هێرشەکە، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایانگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێلگەی کۆرمۆر، ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگیراوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.


AM:09:27:27/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو