دابەشکردنی ئاو لەپڕۆژەکانی دوکان سلێمانی دەستی پێکردەوە
وێستگهنیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی دابه‌شكردنی ئاوی له گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی راگرت، به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی تر دابه‌شكردنی ئاو ده‌ستیپێكرده‌وه.
ئامانج جه‌لال، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: بەهۆی ئەو هێرشەی ئێواره‌ی دوێنێ كرایه سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر لەقەزای چەمچەماڵ، كه بوە هۆی کورت هێنانی بڕی کارەبا لەو یەکەیە.
وتیشی: "بەنداوی دوکان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی ئەو کارەبایەی بەرهەم دەهێنرێت لە کۆرومۆر یەکەی زیاتری ئیش پێ‌کرد و ئاوێکی زۆر بەردرایهوه، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی پیسیەکی زۆر بێنێتە سەرپڕۆژەکانی دابەشکردنی ئاوی دوکان سلێمانیەوە".
باسی له‌وه‌شكرد، بەهۆی ئەوەی دوێنێ هەینی بووە و گەشتیاری زۆر لەو سنوورە لە گەشت بوون دەبەو پاشەڕۆی زۆریان کردبوە دەریاچەکەوە، لەبەر سەلامەتی پڕۆژه‌كان، پڕۆژەکانمان راگرت، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی تر ده‌ست به به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی كرایه‌وه.
AM:10:18:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 764
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت