ئه‌م توێژانه به‌سیستمی بایۆمه‌تری مووچه‌یان پێده‌درێت
وێستگه نیوز ـ
لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری مووچه رایگه‌یاند، مووچه‌ی مانگی ئابی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌گوێره‌ی سیستمی بایۆمه‌تری ده‌بێت.
له راگه‌یه‌نراوێكی لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "سه‌رجه‌م كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون و زیندانیانی سیاسی، ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی داهاتوی ئه‌و توێژانه كه ده‌كه‌وێته مانگی (تشرینی دووه‌م)ه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای بایۆمه‌تری ده‌بێت".
هه‌روه‌ك هاتووه: داوا له‌مووچه‌خۆرانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ده‌كه‌ن كه باركۆده‌كانیان به‌زووترینكات بگه‌یه‌ننه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تیان.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، "به‌پێچه‌وانه‌وه مووچه‌كانیان له مانگی داهاتودا راده‌گیرێت به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره 111ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه له رۆژی 12ی 6ی 2017 ده‌رچووه".
هــ. ر
PM:01:55:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 37932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت