راگه‌یه‌ندراوێك له قایمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵه‌وه
وێستگه نیوز-
قایمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه هه‌تا سه‌ره‌تای مانگی یانزه‌ی ساڵی رابردوو بایۆمه‌تری كۆمسیۆنیان كردووه، سه‌ردانی ناوه‌نده‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان.
قایمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌ی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی قه‌زاكه ده‌كاته‌وه كه تا به‌رواری 9-11-2017 بایۆمه‌تری كۆمسیۆنیان ئه‌نجامداوه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان.
بڕیاره رۆژی 12-5-2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕێوه بچێت، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقیش بۆ رێگریكردن له ساخته‌كاری، سیسته‌می بایۆمه‌تری بۆ هه‌ڵبژاردن داناوه كه ده‌بێت هاوڵاتیان ناویان تۆمار بكه‌ن.
شوێنی ناوه‌نده‌كانی چه‌مچه‌ماڵ:-
١-چه‌مچه‌ماڵ- كتیبخانه‌ی گشتی
٢-چه‌مچه‌ماڵ- خوێندنگای شه‌هید
٣-شۆڕش- یانه‌ی وه‌رزش و لاوانی شۆڕش
٤-ته‌كیه- كتێبخانه‌ی ته‌كیه
٥-سه‌نگاو
٦-ئاغجه‌له‌ر
PM:05:49:30/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 4872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت