43 هەزار موچەخۆر لە لیستی موچە دەردەكرێن

‌تۆمارکردنی بایۆمەتری

وێستگه‌ نیوزـ

‬دوای‭ ‬دەستپێكردنی‭ ‬تۆماكردنی‭ ‬ناوی‭ ‬موچەخۆران‭ ‬و‭ ‬فەرمانبەران‭ ‬تا‭ ‬داخستنی‭ ‬تۆماركردن له‌ سیستمی بایۆمه‌تری،‭ ‬وێڕای‭ ‬ئەوانەی‭ ‬كە‭ ‬قوتابیی‭ ‬تواناسازی‭ ‬و‭ ‬مۆڵەتی‭ ‬بێ‭ ‬موچە‭ ‬و‭ ‬خانەنشینانی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬وڵات‭ ‬و‭ ‬ئەوانەیشی‭ ‬لەناوخۆ‭ ‬تۆمار‭ ‬نەكراون،‭ ‬43‭ ‬هەزار‭ ‬موچەخۆر‭ ‬بەهۆی‭ ‬ئەوەی‭ ‬خۆیان‭ ‬تۆمار‭ ‬نەكردوە،‭ ‬لە‭ ‬لیستی‭ ‬موچەدا‭ ‬لابراون‭.‬

هه‌فته‌نامه‌ی باس له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بەپێی‭ ‬داتاكان،‭ ‬دەردەكەوێت‭ ‬43‭ ‬هەزار‭ ‬مووچەخۆر‭ ‬خۆیان‭ ‬تۆمار‭ ‬نەكردووە،‭ ‬واتە ‬لە‭ ‬لیستی‭ ‬مووچەدا‭ ‬دەرهێنراون‬، ئەگەر‭ ‬ئەو‭ ‬43‭ ‬هەزار‭ ‬كەسە‭ ‬مانگانە‭ ‬هەر‭ ‬یەكەیان‭ ‬400‭ ‬هەزار‭ ‬دیناری‭ ‬هەبوبێت،‭ ‬ئەوا‭ ‬دوای ده‌ركردنیان له‌ لیستی موچه‌ی مانگانه‌‭ ‬17‭ ‬ملیار‭ ‬و‭ ‬200‭ ‬ملیۆن‭ ‬دینار‭ ‬بۆ‭ ‬بودجەی‭ ‬گشتی‭ ‬دەگەڕێتەوە‭.‬

بەپێی‭ ‬بەدواداچونەكانی هەفتەنامەی باس،‭ ‬بەشێك‭ ‬لەو‭ ‬كەسانەی‭ ‬لە‭ ‬تۆماری‭ ‬موچەدا‭ ‬تۆمار‭ ‬نەكراون،‭ ‬پەیوەندییان‭ ‬بەوەوە‭ ‬هەیە‭ ‬دوو‭ ‬موچەی‭ ‬نایاساییان‭ ‬هەبووە،‭ ‬لە‭ ‬ترسی‭ ‬لێرسینەوەی‭ ‬یاسایی،‭ ‬تەنیا‭ ‬لە‭ ‬یەك‭ ‬شوێندا‭ ‬خۆیان‭ ‬لە‭ ‬سیستەمی‭ ‬بایۆمەتری‭ ‬تۆمار‭ ‬كردووە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬فەرمانگەی‭ ‬پێشوویان‭ ‬دەستیان‭ ‬لە‭ ‬كار‭ ‬كێشاوەتەوە‭،‬ بەشێكی‭ ‬تریشیان‭ ‬پەیوەندییان‭ ‬بە‭ ‬موچەی‭ ‬كۆمەڵایەتییەوە‭ ‬هەیە ‬لە‭ ‬كەمئەندامان‭ ‬و‭ ‬خاوەن‭ ‬پێداویستیی‭ ‬تایبەت.

سەمیر‭ ‬هەورامی،‭ ‬وتەبێژی‭ ‬سیستمی‭ ‬بایۆمەتریی‭ ‬موچە‭ ‬دوپاتی‌‭ ‬كردەوە‭ ‬كە‭ ‬ژمارەیەك‭ ‬لە‭ ‬موچەخۆران‭ ‬خۆیان‭ ‬تۆمار‭ ‬نەكردووە،‭ ‬یان‭ ‬تۆمار‭ ‬نەكراون و‭ ‬وتی‭: ‬"یەک‭ ‬ملیۆن‭ ‬و‭ ‬202‭ ‬هەزار‭ ‬موچەخۆر‭ ‬تۆمار‭ ‬كراون،‭ ‬بە‭‬گشتی‭ ‬60‭ ‬هەزار‭ ‬كەس‭ ‬ماون‭ ‬تۆمار‭ ‬بكرێن،‭ ‬بەشێك‭ ‬لەوانە‭ ‬قوتابییانی‭ ‬تواناسازی‭ ‬و‭ ‬مۆڵەتی‭ ‬بێ‭ ‬موچە‭ ‬و‭ ‬موچەخۆرانی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬وڵاتن"‭.‬

روونیشی‭ ‬كردەوە كه‌‭ ‬تیمەكانیان‭ ‬دەستیان‭ ‬كردووە‭ ‬بە‭ ‬بەراوردكردنی‭ ‬داتا‭ ‬تۆماركراوەكان: "‬ئەو‭ ‬ناوانەی‭ ‬لە‭ ‬سیستەمەكە‭ ‬تۆمار‭ ‬كراون،‭ ‬ئەوەی‭ ‬دوو‭ ‬موچەی‭ ‬نایاسایی‭ ‬هەبێت،‭ ‬ئەوا‭ ‬لە‭ ‬لیستی‭ ‬موچە‭ ‬دەردەهێنرێت".‬

هەورامی‭ ‬دووپاتی‭ ‬كردەوە،‭ ‬یەک‭ ‬ملیۆن‭ ‬و‭ 305 ‬هەزار‭ ‬موچەخۆر‭ ‬لە‭ ‬هەرێمی‭ ‬كوردستاندا‭ ‬هەن،‭ ‬بەڵام‭ ‬تا‭ ‬ئێستا‭ ‬یەک‭ ‬ملیۆن‭ ‬و‭ 202 ‬هەزار‭ ‬خۆیان‭ ‬تۆمار‭ ‬كردووە،‭ ‬نزیكەی‭ ‬60‭ ‬هەزار‭ ‬كەسی‭ ‬تریش‭ ‬ماون‭ ‬تۆمار‭ ‬بكرێن‭.‬

سەمیر‭ ‬هەورامی‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بەوەش‬دا‭ ‬تا‭‬ئێستا‭ ‬هیچ‭ ‬ژمارەیەكیان‭ ‬لەسەر‭ ‬دوو‭ ‬موچەییەكان‭ ‬بۆ‭ ‬دەرنەكەوتووە،‭ ‬چونكە‭ ‬پڕۆسەكە‭ ‬تەواو‭ ‬نەبووە و‭ ‬وتی:"ناوەكان‭ ‬بەتەواوی‭ ‬داخڵ‭ ‬نەكراون،‭ ‬كە‭ ‬ئەو‭ ‬پڕۆسەیه‌‭ ‬تەواو‭ ‬بوو،‭ ‬فەرمان‭ ‬بە‭ ‬سێرڤەرەكە‭ ‬دەكرێت‭ ‬تا‭ ‬ناوی‭ ‬دوو‭ ‬موچەییەكان‭ ‬بە‭ ‬یاسایی‭ ‬و‭ ‬نایاسایی‭ ‬جیا‭ ‬بكرێنەوە"‭. ‬

سه‌میر هه‌ورامی‭ ‬جەختدەكاتەوە،‭ ‬لە‭ ‬موچەی‭ ‬مانگی‭ ‬داهاتوودا‭ ‬ئەوەی‭ ‬تۆماری‭ ‬بایۆمەتریی‭ ‬نەبێت‭ ‬و‭ ‬كۆدی‭ ‬سیستمی‭ ‬تۆماركردنی‭ ‬نەبێت،‭ ‬موچەی‭ ‬پێ‭ ‬نادرێت،‭ ‬بەمەش‭ ‬داتای‭ ‬تەواوی‭ ‬ئەو‭ ‬كەسانە‭ ‬ئاشكرا‭ ‬دەبێت‭ ‬كە‭ ‬خۆیان‭ ‬لە‭ ‬سیستمی‭ ‬بایۆمەتریدا‭ ‬تۆمار‭ ‬نەكردووە‭.‬

هاوكات ئارام‭ ‬حاتەم‭ ‬محەمەد،‭ ‬بەڕێوەبەری‭ ‬تۆڕی‭ ‬پاراستنی‭ ‬كۆمەڵایەتی‭ ‬لە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬كار‭ ‬و‭ ‬كاروباری‭ ‬كۆمەڵایەتیی‭ ‬حكومەتی‭ ‬هەرێمی‭ ‬كوردستان‭ ‬رایگه‌یاند: ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬كەمئەندامان‭ ‬و‭ ‬خاوەند‭ ‬پێداویستیی‭ ‬تایبەت‭ ‬خۆیان‭ ‬لە‭ ‬تۆماری‭ ‬بایۆمەتری‭ ‬تۆمار‭ ‬نەكردووە‭.‬

وتیشی هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌:‬"زۆر‭ ‬لەو‭ ‬كەسانەی‭ ‬خۆیان‭ ‬تۆمار‭ ‬نەكردووه‌،‭ ‬كەمئەندام‭ ‬نەبوون ‬و‭ ‬بە‭ ‬فێڵ‭ ‬و‭ ‬واستە‭ ‬خۆیان‭ ‬تۆمار‭ ‬كردوە،‭ ‬هەیە‭ ‬دوو‭ ‬موچەی‭ ‬هەبووە،‭ ‬لە‭ ‬ترسی‭ ‬لێپرسینەوە‭ ‬تەنیا‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬تۆماری‭ ‬موچەخۆری‭ ‬تۆمار‭ ‬كردووە"‭.‬

ئاشكراشی‭ ‬كرد،‭ ‬بەپێی‭ ‬ئەو‭ ‬داتایانەی‭ ‬لەبەردەستیانە،‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬هەزار‭ ‬كەس‭ ‬لە‭ ‬كەمئەندامان‭ ‬لە‭ ‬سیستمی‭ ‬تۆماری‭ ‬موچە‭ ‬خۆیان‭ ‬ناونوس‭ ‬نەكردووە‭.‬

پێشتریش‭ ‬هیوا‭ ‬ئەفەندی،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬فەرمانگەی‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬و‭ ‬زانیاری‬ ئاشکرای‭ ‬کردبوو ‬‮‬لە‭ ‬ھەر‭ 100 ‬ھەزار‭ ‬ناوی‭ ‬تۆمارکراو‭ ‬لە‭ ‬بایۆمەتریدا‭ 10 ‬ھەزار‭ ‬کەس‭ ‬ناوی‭ ‬دوبارە‭ ‬بوەتەوە‮‬‭.‬


AM:10:09:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو