ئەمڕۆ پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا لە شاری ھەولێر و بۆ پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم كۆببنه‌وه.
چالاكی موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان گۆڕان و پارتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌ته و له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا كۆده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ك روونیكرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی هه‌رێم و عیراق تاووتوێ ده‌كرێت و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خرێته به‌ر باس.
هاوكات دوێنێ سێشه‌ممه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە وێستگە نیوزی راگەیاندبوو، "ئه‌مڕۆ چوارشەممە شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی هەولێر دەکات".
سەرچاوە ئاگادارەکە وتی: "شاندی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندی پارتی کۆدەبنەوە و تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەکەن".
بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆی لەگەڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و دوێنێش ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆبوونەوە.
پێشتریش پارتی سه‌ردانی لایه‌نی یه‌كێتی و گۆڕانی كردبوو بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم.
AM:09:52:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت