گۆڕان سێ پێشنیاز دەداتە وەفدی پارتی
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد و بزووتنەوەی گۆڕان سێ پێشنیاز دەداتە پارتی.
په‌یامنێری وێستگه له گردی زه‌رگه‌ته‌وه رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی پارتی و گۆڕان ده‌ستیپێكرد و گۆڕان سێ پێشنیاز ده‌داته پارتی.
له باره‌ی پێشنیازه‌كانی گۆڕانه‌وه په‌یامنێری وێستگه نیوز وتی: "پێشنیازه‌كانی گۆڕان برینیتن له پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی، كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا، پێكهێنانی وه‌فدێكی نیشتمانی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا".
وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی، جه‌لال جه‌وهه‌ر، جه‌مال جەمال حاجی محەمەد، د. رەئوف عوسمان، د. ئاسۆمەحمود پێكهاتوون.
وه‌فدی پارتی له د. رۆژ نوری شاوەیس، زەعیم عەلی، عیزەدین بەرواری، مەحمود محەمەد.
هــ. ر
PM:12:08:16/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 7216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت