وێستگه نیوز ـ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سەلاحەدین بەهادین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی گه‌یشتنه مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی و بڕیاره له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببنه‌وه.
ماوه‌ی سێ رۆژه نێچیرڤان بارزانی له شاری سلێمانییه‌و به‌شداری له رێوره‌سمی به خاكسپاردنی مام جه‌لال و پرسه‌كه‌ی كردووه، ئه‌مڕۆش نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی و سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی بە یاوەری ئه‌دهه‌م بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌به‌جه، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له شاری سلێمانی كرد و له لایه‌ن بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازیان لێ‌کرا.
بەپێی زانیارییەکان لە ئێستاشدا کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و سەلاحەدین بەهادین و عومەری سەید عەلی لە کۆبوونەوەدان
AM:09:50:08/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3672
جار خوێنراوه‌ته‌وه