پارتی و گۆڕان لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە.. فۆتۆکان لە فەیسبوکی رۆژنامەنووس بڕیار نامیق وەرگیراون
وێستگه نیوز ـ
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی پێكرد.
شانده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكهاتووه له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ره‌وف عوسمان، جه‌لال جه‌وهه‌ر، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم و ئاسۆ ره‌حیم.
هاوكات شاندی پارتیش بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشیار زێباری، کاکەمین نەجاڕ، مەحمود محەمەد، عزەدین بەرواری و رێبوار یەڵدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و چەند ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتی پارتی بەشداری کۆبوونەوەکەن.
پێشتر چالاكی موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان گۆڕان و پارتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌ته و له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا كۆده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ك روونیكرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی هه‌رێم و عیراق تاووتوێ ده‌كرێت و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خرێته به‌ر باس.
هاوكات دوێنێ سێشه‌ممه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە وێستگە نیوزی راگەیاندبوو، "ئه‌مڕۆ چوارشەممە شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی هەولێر دەکات".
سەرچاوە ئاگادارەکە وتی: "شاندی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندی پارتی کۆدەبنەوە و تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەکەن".
بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆی لەگەڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و دوێنێش ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆبوونەوە.
پێشتریش پارتی سه‌ردانی لایه‌نی یه‌كێتی و گۆڕانی كردبوو بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم.
هــ. ر
AM:11:29:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت