لاهور شێخ جه‌نگی: بێمنه‌تم له پارتی و یه‌كێتی
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند كه كه پارتی و یه‌كێتی گه‌له‌كۆمه‌یان لێكردووه و ویستوویانه له‌ناوی ببه‌ن، ده‌شڵێت: "بێمنه‌تم له پارتی و یه‌كێتی".
لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كاندیدان و ئه‌ندامانی ره‌وته‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر باسی له‌وه كرد كه پارتی و یه‌كێتی به باشیان نه‌زانیوه و گه‌له‌كۆمه‌یان لێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوی ببه‌ن "له كاتێكدا من قسه‌كردن و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌م بۆ ئه‌وه بوو كه نه‌گه‌ینه ئه‌مڕۆ".
لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "قه‌ت نه‌چووم ده‌ستی دوژمن رابكێشم چونكه باوه‌ڕم به‌وه نییه كه كێشه‌ی ناوخۆی ئه‌مڕۆ به دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان چاره بكه‌ین".
وتیشی: "یه‌كێتی و پارتی كوردستانیان به ئاقارێكدا برد دوژمن خۆزگه‌ی پێده‌خواست و هیچ ئومێدێكیان نه‌هێشته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "شه‌ڕی سیاسی خۆمان ده‌بێت به ده‌ست و بازووی خۆمان بیكه‌ین، به ده‌می خۆمان كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆمان یه‌كلابكه‌ینه‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "داهاتووی منداڵه‌كانیشمان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئێمه‌ومانان ئه‌مڕۆ لێره كۆبینه‌وه و ئه‌و ئاراسته‌یه بگرین كه ئاراسته‌ی گه‌له بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر گه‌ل بكه‌ینه‌وه ساحێبی بڕیار".
له درێژه‌ی وته‌كانیدا لاهور شێخ جه‌نگی وتی: "یه‌كێتی و پارتی به ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك به‌رپرسیارن له‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌یان هێناوه".
وتیشی: "بێ منتم له یه‌كێتی و پارتی و ناتوانن كه‌موكوڕییه‌ك له لاهور بدۆزنه‌وه. تاكه سیاسییم له هه‌رێمی كوردستان خۆم و براكانم بردووه‌ته به‌رده‌م دادگا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستوومه دادگا سه‌روه‌ر بێت".
سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل راشیگه‌یاند كه "ئێمه ده‌مانویست چاكسازی له‌ناو یه‌كێتی-یه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین. یه‌كێتی و پارتی له‌دوای 33 ساڵ خه‌ڵكیان نا‌ئومێد كرد و ئێمه ده‌بینه ئومێد و تاكه چه‌ك به‌ده‌ستی ئێمه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه كه یه‌كێتی و پارتی نییانه".
PM:11:08:29/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت