بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو به هی خۆمان ده‌زانین
رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی بەرەو ئیسڵاح
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند، به‌و پێیه‌ی حزبه‌كه‌یان شه‌ش هه‌زار ده‌نگی لیستی به‌ره‌و ئیسڵاحی هێناوه، له ئه‌ندامێكی ئاساییه‌وه تا رابه‌ری گشتی خۆیان به خاوه‌نی لیسته‌كه‌و فراكسیۆنه‌كه ده‌زانن.
ئاری عه‌بدوللـه‌تیف، سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بەداخەوە لێرەولەوێ دەبیستن ناوی قەوارەی (بەرەو ئیسڵاح) كە پێكهاتەی (بزووتنەوەو یەكگرتوو)ە، نەك كاڵ بوەوە بگرە نەماوە بە تایبەت لای هەندێ لە لێپرسراوانی یەكگرتوو، تەنیا ناوی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەبیسترێت و بگرە بە سەربەخۆییش یەكگرتوو ئۆپۆزسیۆنبوونی راگەیاند بێ گەڕانەوە بۆ لیژنەی باڵای هاوبەش و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
ئاری عه‌بدوللـه‌تیف وتیشی: "بەپێی رێكەوتن و هاوبەندی هەردوو حزب، بۆ دوو هەڵبژاردن بوونە یەك لیست بە تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و بەپێی ئەو پرەنسیپ و رێككەوتنە دەبێت هەردوولا پابەندبن بە ناوی بەرەو ئیسڵاح و بەپێی پەیڕەو و رێككاری فراكسیۆنی پەرلەمانیشەوە تازە تا تەواوبوونی خولی پێنجەم بەو ناوەوە لە پەرلەمان فراكسیۆن ناودێر دەكرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بیكات به‌ناوی فراكسیۆنه‌كه‌ی خۆیه‌وه ئه‌وه له‌و پره‌نسیپه لایداوه كه لیسته‌كه‌ی له‌سه‌ر پێكهاتووه".
ئاری ئه‌وه‌شی وت: "لیستی به‌ره‌و ئیسڵاح شه‌ش هه‌زار ده‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تیایه، راسته نه‌یتوانیوه كورسیه‌ك به ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ئه‌و ژماره ده‌نگه له ئه‌ندامێكی ئاساییه‌وه تا رابه‌ری گشتی، خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێت".
روونیشیكرده‌وه، لێره‌و له‌وێ ده‌بیستن مادام بزووتنەوە لەو لیستەدا هیچ كاندیدێكی دەرنەچووە، یەكگرتوو مافیەتی بەناوی خۆیەوە لیستەكە بانگ بكرێت و هەموو هەڵوێست و رێككارو پێهەنگاوێكیش بە ناوی خۆیەوە بنێت، بەڵام لە راستییدا ئەمە هەم نەزانییە و هەمیش ناحەقی و دەرچوونە لە بازنەی هاوبەش.
له باره‌ی نیگه‌رانی ئه‌ندامانیانه‌وه له‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه كورسی به ده‌ست بهێنن، ناوبراو روونیكرده‌وه: ئه‌وان تا ئێستا له‌و رووه‌وه هیچ شتێكیان نه‌بیستووه، به‌ڵام به‌دواداچوون ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه: هه‌ندێك نیگه‌رانی له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له سۆشیال میدیا ده‌بینرێت، كه پێیان وایه بزووتنه‌وه نه‌ده‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو لیست دروست بكات و به‌هۆكاری فه‌وتاندنی كورسییه‌كه‌ی ده‌زانن.
وتیشی: "ئه‌مه بڕواته ناو سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسییه‌كانه‌وه ده‌بێته كێشه".
PM:02:13:24/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 34692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت