بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ره‌خنه له سه‌ردانی سێ لایه‌نه‌كه بۆ به‌غدا ده‌گرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی لایه‌نی ئیجابی و سلبی سه‌ردانی سێ لایه‌نه‌كه بۆ به‌غدا روونده‌كاته‌وه و ره‌خنه‌ش له گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌گرێت به‌وه‌ی پێش سه‌ردانیان بۆ به‌غدا وه‌ڵامی پڕۆژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌یان بۆ ئۆپۆزسیۆنبوون نه‌داوه‌ته‌وه.
كامیل مه‌حمود، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "سه‌ردانی ئه‌و سێ لایه‌نه بۆ به‌غدا لایه‌نی ئیجابی و سلبی هه‌یه، ئیجابییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه پردێكی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت له‌هه‌ر رێگه‌یه‌كه‌وه بێت".
كامیل مه‌حمود وتی: "سلبییه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه له‌م كاته‌دا به‌غدا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی له 27 ساڵدا به‌ده‌ستی هێناوه ئێستا مامه‌ڵه‌كه بۆ حزب و پارێزگاكان بگۆڕێت، ئه‌وه هه‌موومان زیانی لێده‌كه‌ین".
وتیشی: "راسته سه‌رنجمان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵات هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانمان بكه‌ینه قوربانی ئامانج و ئیمتیازاتی سیاسی، یان خۆبردنه پێشه‌وه له به‌غدا، چونكه دواجار به‌غدا به‌رژه‌وه‌ندی خۆی جیایه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد له زۆر رووه‌وه".
مانگی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پرۆژه‌یه‌كی بۆ ئۆپۆزسیۆنبوون راگه‌یاند و پڕۆژه‌كه‌شی برده لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ڵام له‌و سه‌ردانه‌دا كه زیاتر سه‌ردانێكی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بوو، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌ندامیان تێیدا نه‌بوو.
وته‌بێژی بزووتنه‌وه ره‌خنه‌ی له گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی گرت و وتی: "پێمانوایه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ململانێی حزبییه و وه‌كو رۆژئاوا نییه ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن كه هه‌یه، ئه‌گینا كه وترا ئۆپۆزسیۆن و هه‌ڵگری ئامانجێك، ده‌بێت ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه هه‌موو ده‌نگه ناڕازییه‌كان به شه‌قام و جه‌ماوه‌ر كۆبكاته‌وه".
وتیشی: "ئێمه تووشی شۆك بووین كاتێك پڕۆژه‌یه‌كمان راگه‌یاند و پڕۆژه‌كه‌شمان لای دوو لایه‌ن كه تازه له حكومه‌ت هاتبوونه ده‌ره‌وه قبوڵكرا، به‌ڵام به سه‌ردانیان بۆ به‌غدا به نه‌خێر بۆ پڕۆژه‌كه‌مان تێده‌گه‌ین، چونكه ده‌بوو پێش سه‌ردانه‌كه‌ی به‌غدا وه‌ڵامێكمان بده‌نه‌وه".
شه‌وی 3-1-2018 شاندێكی باڵای گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری سه‌ردانی شاری به‌غدایان كرد، ئه‌مڕۆش گه‌ڕانه‌وه كوردستان.
PM:02:49:06/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت