دوو سه‌كرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی برینداربوون
شوان قەڵادزەیی و سه‌رباز خۆشناو
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگه‌ی پردێ بۆ هه‌ولێر، شوان قه‌ڵادزه‌یی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و دوو كه‌سی دیكه له حزبه‌كه‌ی برینداربوون، به وته‌ی وته‌بێژی ئه‌و حزبه‌ش، برینی شوان قه‌ڵادزه‌یی سه‌خته.
عه‌بدوڵا وه‌رتی، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، شوان قه‌ڵادزه‌یی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه، كه سێ كه‌سی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه، دووچاری رووداوی هاتوچۆ بوون.
وتیشی: "رووداوه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئۆتۆمبێلێك به‌ره‌و كه‌ركوك رۆیشتووه، به‌هۆی خێراییه‌وه وه‌رگه‌ڕاوه و دواتر خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كاك شوان و ئه‌واندا".
روونیشیكرده‌وه: "به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه كاك شوان و دوو كه‌سی دیكه براونه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام باری ته‌ندروستی كاك شوان جێگیر نییه و برینه‌كه‌ی سه‌خته".
هاوكات یه‌كێك له برینداره‌كان ناوی سه‌رباز خۆشناوه، كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه.
AM:10:52:17/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت