بزووتنه‌وه چله‌ی ماته‌مینی بۆ د.شوان قه‌ڵادزه‌یی ئه‌نجام نادات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نن مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی بۆ د.شوان قه‌ڵادزه‌یی سه‌ركرده‌ی كۆچكردووی حزبه‌كه‌یان ئه‌نجام ناده‌ن، چونكه ئه‌وان وه‌كو ئیسلامییه‌كان هه‌ڵوێستی دینییان له‌سه‌ر مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی هه‌یه.
كامیل مه‌حمود، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداره به گشتی ئیسلامییه‌كان مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی بۆ كۆچی دوایی سه‌ركرده‌كانیان ئه‌نجام ناده‌ن و وتی "مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی بابه‌تێكی ئاینییه و هه‌ڵوێستی دینیمان له‌سه‌ری هه‌یه، به‌ڵام جیاواز له‌و مه‌راسیمه، له هه‌ر شوێنێك بێت پێویست بكات باسی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌مان ده‌كه‌ین".
رۆژی 16-10-2017 د.شوان قه‌ڵادزه‌یی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ شاری هه‌ولێر، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، رۆژی 17=10-2017 كۆچی دوایی كرد.
فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی خاوه‌نی یه‌ك كورسییه له په‌رله‌مانی كوردستان، پێشتریش كامیل مه‌حمود به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، تا نزیكه‌ی دوو مانگ شوێنگره‌وه بۆ كورسییه‌كه‌ی د.شوان قه‌ڵادزه‌یی له په‌رله‌مان ناگرنه‌وه.
هــ. ر
PM:02:13:27/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت