كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی كۆتایی هات و راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكردەوە
وێستگه نیوز -
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له شاری سلێمانی كۆتایی هات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2018/9/14 وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 14ی ئه‌یلولی 2018 له‌شاری سلێمانی و له ماڵی (كۆسره‌ت رسول علی) جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و به ئاماده‌بونی (د.به‌رهه‌م سالح) سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كۆبونه‌وه‌ی باڵای (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) ئه‌نجامدرا".
یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی ده‌ڵێن: "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی كوردستان و ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی هاوڵاتیان بۆته‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێكی سیاسی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردستانی به هاوبه‌شی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان".
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بڕیاریشیان دا كۆبونه‌وه‌كانی نێوانیان به‌رده‌وام بن.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت كه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح راگه‌یاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان "یه‌كێتی لیژنه‌یه‌كی باڵای پێكهێناوه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی به‌مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه".
PM:01:01:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 8148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت