هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی ناكه‌مه قوربانی گۆڕان و پارتی
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد..
وێستگه نیوز ـ
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، یه‌كێتی ناكاته قوربانی گۆڕان و پارتی، باس له ئامۆژگارییه‌كی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕانیش ده‌كات كه‌له سه‌رده‌می شاخدا كردوویه‌تی و ئه‌ویش به‌گوێی كردووه.
هه‌فته‌نامه‌ی رووداو، راپۆرتێكی له‌سه‌ر وێستگه‌كانی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسی چه‌ند پرسێكی گرنگی ئەو سەرکردە ژنە كردووه.
هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به هه‌فته‌نامه‌ی رووداوی راگه‌یاندووه: "من یه‌كێتی ناكه‌مه قوربانی گۆڕان و پارتی، یه‌كێتی له‌سه‌ر سیاسه‌تی هاوسه‌نگی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت".
له باره‌ی ئامۆژگاری نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (هاووڵاتی) وتوویه‌تی: "كاتی خۆی له‌سه‌رده‌می شاخ كاك نه‌وشیروان بانگی كردم و وتی، وه‌ك خوشكێمك ئامۆژگاریت ده‌كه‌م دوور و نزیك په‌یوه‌ندیت به سیاسه‌ت و دارایی یه‌كێتییه‌وه نه‌بێت، بۆیه له‌و كاته‌وه من نزیكی ئه‌و بابه‌تانه نه‌كه‌وتووم".
هاوكات بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی رۆڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه به رووداوی وتووه: "ژنێكه كه‌م قسه ده‌كات، به‌ڵام زۆرترین كاریگه‌ری له‌ناو بڕیاری سیاسی یه‌كێتی و كوردستان هه‌یه".
ئه‌وه‌شی وتووه: "هێرۆخان كه‌سێكه بڕوای به موجامه‌له و پێچ و په‌نا نییه، قسه‌ی خۆی راشكاوانه ده‌كات ئه‌وه‌ی له دڵیه‌تی و قه‌ناعه‌تی پێی هه‌یه ده‌یڵێو به‌رگری له قسه‌و بڕیاره‌كانی خۆی ده‌كات".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی وتووه: "هێرۆخان ئه‌گه‌ر بزانێت كارێك هه‌ڵه‌یه، راشكاوانه قسه‌ی خۆی ده‌كات و چاوپۆشی ناكات له‌وه‌ی كوڕی یان كه‌سێكی نزیكی به‌رپرسه له‌و بابه‌ته".
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له ساڵی 1948 له دایك بووه، جگه له‌وه‌ی هاوسه‌ری مام جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، خۆیشی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌یه كه له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیدا خۆی بۆ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد و له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌كردایه‌تی ده‌نگی زیاتر هێنا كه 1090 ده‌نگ بوو.
PM:08:29:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 21597
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت