ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی ئابی 2017، سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێشتر به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو "قسه‌یه‌ك كراوه سبه‌ینێ شاندێكی یه‌كێتی سه‌ردانی گۆڕان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هانیان بده‌ین گفتوگۆی زیاتر له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام تائێستا ئه‌ندامانی شانده‌كه و كاتی سه‌ردانه‌كه‌ش دیارینه‌كراوه".
هاوكات ئێواره‌ی دوێنێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دوای كۆبوونه‌وه‌ی خۆی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: به زووترین كات سه‌ركرایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه و هه‌وڵێكی تری نیشتمانی ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو.
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه شاندی باڵای پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازیڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و ماوه‌ی چوار كاتژمێر كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بێ ئه‌نجام كۆتاییهات.
AM:09:40:24/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4865
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت