لێدوانی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ گۆڕان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانیش چاوه‌ڕێی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی هه‌ردوولان بۆ راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان.
دلێر مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، مانگی رابردوو فراكسیۆنه‌كه‌یان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و داوای له سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان كردووه كه زوو بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه‌كان.
ناوبراو وتی: "ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شین بۆ راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانییه‌كه و ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌مان به‌لاوه باشه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی ئابی 2017، فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی ئاڕاسته‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی كرد كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه و رایانگه‌یاند "له‌به‌رئه‌وه‌ی له سه‌روبه‌ندی قۆناغێكی نوێین بۆ ئاسایی و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوڕدستان، داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه له سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی سیاسی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قۆناغی كۆتایی دروستكردنی ئیئتلافی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان ته‌واو بكه‌ین و رایبگه‌یه‌نین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فراكسیۆنی گۆڕِان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا به هاوكاری فراكسیۆنه‌كانی تر به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین بۆ هه‌ردوو ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی په‌رله‌مان كه یاسادانان و چاودێرییه".
له رۆژی 17-5-2016 له ماڵی تاڵه‌بانی له گردی ده‌باشان له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی تاڵه‌بانی، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان هه‌ردوولادا واژوو كرا، یه‌كێك له خاڵه‌كانیش راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتی فراكسیۆنه‌كانیان بوو له په‌رله‌مانه‌كانی عیراق و كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌ڵام تائێستا نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
فراكسیۆنی گۆڕان دووه‌م گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان كه خاوه‌نی 24 كورسی و فراكسیۆنی یه‌كێتیش 18 كورسی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی رابگه‌یه‌نن ده‌بنه 42 كورسی و گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان.
PM:12:44:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 8161
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت