بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی سوید ئەندامێکی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی لە پرسەنامەیەکیدا رایگەیاند "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22 ی ئابی 2017 هەڤاڵ (نازم کەرکوکی) فەرماندە و تێکۆشەری دێرین و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشیەکەی لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری ئۆپسالای وڵاتی سوید دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت و بەیکجاری ماڵئاوای لێ‌کردین".
هاوکات مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە پرسە نامەیەکیدا رایگەیاند: "له‌ده‌ستدانى پێشمه‌رگه‌ى پارتیزان و فه‌رمانده‌یه‌كى تێكۆشه‌رى وه‌ك نازم كه‌ركوكى، كه 36 ساڵ ته‌مه‌نى له خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى‌و رێكخراوه‌یى و سه‌ربازى، بۆ ڕزگارى و سه‌رفرازى گه‌لى كوردستان ته‌رخانكرد، زیانێكى گه‌وره‌یه بۆ یه‌كێتى و هێزى پێشمه‌رگه، خه‌مێكى قولیشه بۆ هه‌ڤاڵانى یه‌كێتى و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانى".
نازم کەرکوکی پێشتر فەرماندەی لیوای گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگەبووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی.
PM:12:07:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 17257
جار خوێنراوه‌ته‌وه