یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی له توركیا راده‌گه‌یه‌نێت
بەهرۆز گەڵاڵی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی سه‌باره‌ت به ناردنه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی له وڵاتی توركیا راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، بڕیاره كه‌مێكی دیكه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوبكاته‌وه سه‌باره‌ت به ناردنه‌وه‌ی به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له وڵاتی توركیا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان PUKmedia بڵاویكرده‌وه كه "به‌هۆی كێشه‌ی نێوان یه‌كێتی و توركیا، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه".
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه كه "به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومه‌تی توركیادا هه‌یه، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته داوای له به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره كردوه كه ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بڕیاریشه ئه‌مشه‌و 23-8-2017 به‌هرۆز گه‌ڵاڵی و ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی بگه‌نه‌وه شاری سلێمانی".
PM:08:56:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 23772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت