عه‌بدوڵا ئه‌لدوله‌یمی: ئه‌نجامه‌كانی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئاڵۆزییه‌كان له عیراق زیاتر ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز –
راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری عیراق نه‌بووه مایه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌كان، سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌ربه‌خۆی عه‌ره‌بی سوننه‌ش له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه ئه‌نجامه‌كان قه‌یران و كێشه و ئاڵۆزییه‌كان له عیراق زیاتر ده‌كه‌ن.
عه‌بدوڵا ئه‌لدوله‌یمی، سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی عه‌ره‌بی سوننه‌یه ده‌ڵێت: "له كاتێكدا له عیراق هه‌ڵبژاردنێكی پوچه‌ڵی ناڕه‌وا كراوه، هه‌رگیز ناكرێت وه‌ك رای گشتی عیراقییه‌كان لێی بڕوانرێت، چونكه ته‌واوی پرۆسه‌كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی فێڵ و ته‌ڵه‌كه و ساخته‌كاری بووه".
ده‌شڵێت: "هه‌ر شتێك له‌سه‌ر بنچینه‌ی پوچه‌ڵ بونیات نرابێت ئه‌وا پوچه‌ڵه، هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌و ئه‌ژماركردنه‌وه‌یه‌ی به ده‌ست كراوه جێی گومانێكی زۆره".
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هه‌ردوو جاره‌كه راگه‌یه‌ندراون به‌و شێوانه‌ی بینیمانن، هیچ شتێك نیین ته‌نها دیارده‌یه‌كی تره بۆ قڕوقه‌پپێكردنی خه‌ڵك و بێڕێزیكردن به رای گشتی و بێ به‌هاكردنی هه‌ڵبژاردن".
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، عه‌بدوڵا ئه‌لدوله‌یمی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و وه‌ك باسی ده‌كات ده‌شێت ببێته مایه‌ی زیاتر دواكه‌وتنی به‌هۆی ئه‌و كێشه و گرفت و ئاڵۆزییانه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌ن و هه‌روه‌ها له ناو خودی لایه‌نه‌كان خۆشیاندا.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره له‌و بڕوایه‌دایه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی نوێش پێكبهێنرێت ئه‌وا ته‌مه‌نی ئه‌و حكومه‌ته له مانگێك بۆ مانگ و نیوێك زیاتر تێپه‌ڕ ناكات و جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "ده‌شێت كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنیش به دوای خۆیدا بێنێت چونكه ئه‌و حكومه‌ته نوێیه له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پوچه‌ڵ پێكده‌هێنرێت".
سه‌رچاوه: VOA
AM:08:38:11/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 1968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت