به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی هۆشداری له دروستبوونی لیستی دیكه‌ی ئیسلامی ده‌دات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه له‌سه‌ر یه‌ك حزب و یه‌ك به‌ره و یه‌ك لیستی ئیسلامی رێكنه‌كه‌وتوون، ته‌نها یه‌كتر بینین هه‌یه، به‌ڵام به‌ره‌نجامی نییه.
د.شوان قه‌ڵادزێی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئێستا ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له گۆڕه‌پانی رابونی ئیسلامی هه‌یه پێش دروستبوونی لیژنه‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش و دوای لیژنه‌كه‌ش پێشهاتێكی وا نه‌هاتۆته پێشه‌وه كه مایه‌ی دڵخۆشی جه‌ماوه‌ر بێت، واته ئه‌و لیژنه‌یه نه‌یانتوانیوه نێوماڵی خۆیان به‌شێوه‌یه‌ك رێكبخه‌نه‌وه كه بتوانن ببنه ئومێد بۆ خۆیان و بۆ جه‌ماوه‌ریش له داهاتوودا.
ناوبراو وتی "تائێستا له‌سه‌ر یه‌ك حزب و یه‌ك به‌ره و یه‌ك لیستی ئیسلامی رێكنه‌كه‌وتوون، ته‌نها یه‌كتر بینین هه‌یه، به‌ڵام به‌ره‌نجامی نییه".
قه‌ڵادزێی وتیشی "ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ لایه‌نه نه‌گه‌نه رێككه‌وتن بۆ یه‌كێك له‌و سێ خاڵه، ئه‌وا په‌رته‌وازه‌یی زیاتر دێته پێشه‌وه، ره‌نگه لیستی دیكه‌ی ئیسلامیش بێته ئاراوه و ئه‌و كاته ئه‌م رابوونه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه تووشی په‌رته‌وازه‌یی ده‌بن و ئه‌وه‌ش ئه‌و سێ لایه‌نه لێی به‌رپرسیارن".
له ساڵی رابردووه‌وه یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می حزبه‌كانیان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنی یه‌ك لیستی بۆ هه‌ڵبژاردن یاخود به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش.
PM:12:59:30/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت