هەولێر.. بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کرانەوە
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
- وێستگه نیوز ـ
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بنکەکانی تۆماری دەنگدەران کراونەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن یان لە راست و دروستی ناوەکانیان دڵنیابن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئابی 2017، ئارام برادۆستی سەرۆکی فەرمانگەی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگهیاند: ئەم پرۆسەیە لەئەمڕۆوە تا 27ی ئاب بەردەوام دەبێت و دواتر ئێمە تۆمارەکە دەخەینەبەردەم لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەوەی بزانێت هیچ سەرەنج و تێبینییەکیان نییە، تا چارەسەری بکەن.
هەروەها وتیشی: "تەنیا لە پارێزگای هەولێر 53 بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان کردووەتەوە، 25 بنکە دەکەونە ناوشاری هەولێر و 28 ترشیان دەکەونە دەرەوەی هەولێر.
برادۆستی داواشی لە دەنگدەران کرد کە سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە هەبوونی ناویان، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە مافی دەنگدان لە ریفراندۆم و هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لایەنە سیاسیەکانیش دەتوانن ئامادەییان هەبێت و هەر کەموکوڕییەکیان بینی تانەی لێبدەن، چونکە "فۆڕمی تایبەتمان بەتانەدان هەیە و دواتریش ئەگەر بەڵگەی سەلمێنەر هەبوو، ئێمە بەزووترین کات تانەکان یەکلایی دەکەینەوە".
سەرۆکی فەرمانگەی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی ئەوەشی وت، جگە لە چاودێرانی ناوخۆیی، چاودێرانی نێودەوڵەتیش دەتوانن بێن و لەنزیکەوە چاودێری پرۆسەکە بکەن.
AM:11:31:20/08/2017
ئهم بابهته 4652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت