چه‌ند رێکخراوێكی کۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌ داوا دەکەن هەڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت

‌کۆنگرەی رۆژنامەوانیی چەند رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی

وێستگه‌ نیوزـ

ژمارەیەک رێکخراوی‌ کۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌ داوا دەکەن هەڵبژاردن لەوادەی‌ خۆیدا ئەنجام بدرێت و لایەنە سیاسیەکانیش لەرێگەی‌ هەڵبژاردنەوە ململانێکانیان یەکلایی‌ بکەنەوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئابی 2017، ژمارەیەک رێکخراوی‌ کۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌ لەبەردەم نوسینگەی‌ سلێمانی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان کۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند: "پێویستە لایەنە سیاسیەکان هیچ بیانوو و پاساوێک بۆ دواخستنی‌ هەڵبژاردنە گشتییەکان نەهێننەوە و کۆمسیۆنیش سەربەخۆیانە كار بكات دوور لە ساختەکاری‌ و تەزویر و پێویستیشه‌ تۆماری‌ دەنگدەران پاکبرێتەوە."

بڕیارە لە 1ی‌ تشرینی‌ دووەمی‌ 2017 هەڵبژاردنی‌ سەرۆکی‌ هەرێم و پەرلەمانی‌ کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام تائێستا لایەنە سیاسییەکان گومانیان هەیە هەڵبژاردن لەوادەی‌ دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

بەشێک لەلایەنە سیاسیەکانی‌ هەرێمیش مەترسی‌ ساختەکارییان لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە و تائێستاش تۆماری‌ دەنگدەران لەناوی‌ دووبارە و کەسانی‌ كۆچكردوو پاک نەکراوەتە.

سلێمانی.. ژمارەیەک ڕێکخراوی مەدەنی داوا دەکەن هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیاندا ئەنجامبدرێن

Posted by NRT on Monday, August 28, 2017


PM:04:11:28/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو