"په‌سه‌ندكردنی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د په‌یوه‌سته به رێكه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی"
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند، په‌سه‌ندكردنی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یوه‌سته به رێكه‌وتنی پارتی و یه‌كێتیه‌وه، چونكه دوای رێكه‌وتنه‌كه ده‌بێت رۆژی دواتر سه‌رۆكێكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.
دوای نزیكه‌ی حه‌وت مانگ به‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی نامه‌ی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی، به‌ڵام هێشتا په‌رله‌مانی كوردستانی- عیراق ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی د.یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان په‌سه‌ند نه‌كردووه، ئه‌گه‌رچی ناوبراو كاندیدی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی عیراقه.
له‌باره‌ی هۆكاری په‌سه‌ندنه‌كردنی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند، "راسته د. یوسف محه‌مه‌د، ده‌رچووه بۆ په‌رله‌مانی عیراق به‌ڵام هێشتا نه‌بوه‌ته په‌رله‌مانتاری عیراق تا ئه‌و رۆژه‌ی سوێندی یاسایی ده‌خوات، به‌ڵێ ئێمه ئاماده‌ین ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بخه‌ینه ناو به‌رنامه‌ی كار، به‌ڵام ماده‌یه‌ك هه‌یه له‌ناو په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كه‌ده‌ڵێ (هه‌ر رۆژێك ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانت په‌سه‌ندكرد، ده‌بێت رۆژی دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێریت) به‌ڵێ ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێگومان پێش سوێندخواردنی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عیراق بابه‌تی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ده‌خرێته كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و په‌سه‌ند ده‌كرێت".
سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: "ده‌بێت بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی یه‌كلایی بكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش كه‌می ماوه و زۆر نزیكه له‌به‌ر ده‌مماندا بۆیه پێمان وابووه په‌رله‌مان به‌م شێوازه‌ی ئێستا ده‌توانێت له‌كاره‌كانی خۆی به‌رده‌وام بێت".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا ده‌بێت و وتی، "ئه‌م دوو حزبه له حكومه‌ت ماون ئه‌م دوو حزبه پێكه‌وه په‌رله‌مان ئیداره ده‌ده‌ن، بۆیه بێگومان پێویستی به رێكه‌وتنی هه‌ردوو حزبه‌كه هه‌یه".
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "كه‌س داوای نه‌كردووه بڵێ من پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانم ده‌وێت، چونكه ماوه‌كه زۆر كه‌مه كه‌س بیری له‌وه نه‌كردوه‌ته‌و بڵێ من پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانم ده‌وێت، ته‌نانه‌ت یه‌كێتیش بیری له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت چونكه وه‌ك وتم ماوه‌كه كه‌مه له‌به‌رده‌مماندا و كه‌می ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان".
رۆژی 26ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، د. یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووساندا له‌شاری سلێمانی نامه‌ی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی خوێنده‌وه و رایگه‌یاند، "ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه".
هــ. ر
AM:09:11:09/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت