بێگەرد تاڵەبانی: وتووێژ له نێوان فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان هه‌یه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنەکان
بێگه‌رد تاڵه‌بانی
وێستگه نیوز ـ
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، "جموجۆڵ و وتووێژ له نێوان فراكسیۆنه‌كان هه‌یه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام ئه‌م گفتوگۆیانە هێشتا نه‌بونه‌ته پڕۆژه، به‌فه‌رمی هیچ فڕاكسیۆنێك پڕۆژه‌ی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنەكان نه‌كردووه."
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: "وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تا ئێستا به‌فه‌رمی هیچ نوسراوێكمان له‌لایه‌ن هیچ فراكسیۆنێكه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام گوێبیستی ئه‌وه بوین له‌نێوان فڕاكسیۆنه‌كان ره‌نگه راوێژی ئه‌وه هه‌بوبێت له‌نێوان یه‌كتریدا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام به‌فه‌رمی هیچ فراكسیۆنێك یاداشتی نه‌داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، لەگەڵ ئەوەشدا ئه‌م بابه‌تە له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان جێی مشتومڕه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم هه‌ڵبژاردنەكان دوا ناكه‌وێت و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "جموجۆڵێك هه‌یه، وتووێژی له‌سه‌ر كراوه به‌ڵام هێشتا نه‌كراوه به پڕۆژه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه‌كراوه، بەڵام به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت".
سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی په‌رلەمانی كوردستان له حاڵه‌تی دواخستنی هه‌ڵبژاردنەکان؟ بێگه‌رد تاڵه‌بانی روونیكرده‌وه: "چاره‌نوسی په‌رله‌مانی كوردستان له حاڵه‌تی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر شێوازی رێككه‌وتنی لایەنه سیاسیه‌كان، چونكه ئه‌وان فراكسیۆنیان له‌ناو په‌رله‌مان هه‌یه به‌نوسراو ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر توانیان زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بۆ كۆبكه‌نه‌وه هه‌رجه‌نده من پێم وایه زۆر دره‌نگه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه بڕواناكه‌م به‌م چه‌ند رۆژه كه‌مه‌ی كه ماوه بۆ ده‌سپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان حزبه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه: "دواخستنی هه‌ڵبژاردن له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته" له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان له حاڵه‌تی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم؟ وتی: "درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاری په‌رله‌مان كاری فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانه ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ڕێكه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانه".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، پێشبینیشی كرد كه ره‌نگه درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان نیگه‌رانی ده‌نگده‌ری به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه، چونكه په‌رله‌مان پێویسته هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
هــ. ر
AM:09:06:03/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت