میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی مەسرور بارزانی به‌ سەرۆك وەزیرانی "حكومەتی ماوەبەسەرچوو" ناوده‌بات


وێستگه‌ نیوزـ

دوای ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی فه‌رمانی ولائیی بۆ راگرتنی كاره‌كانی كۆمسیۆن له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، میدیای فه‌رمیی یه‌كێتیی مه‌سرور بارزانیی به‌ سه‌رۆكی "حكومه‌تی ماوه‌ به‌سه‌رچوو" ناوبرد.

میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی له‌ هه‌واڵێكدا كه‌ تایبه‌ته‌ ئاراسته‌كردنی داوایه‌ك بۆ دادگای فیدڕاڵی له‌لایه‌ن شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌ "ماوه‌ به‌سه‌رچوو" ناوبردوه‌. 

له‌ هه‌واڵه‌كه‌یدا، ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نوسیویه‌تی: "دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە دادگای فدراڵی سكاڵای یاسایی لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆمار كرد، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكی لیستی یەكێتی لە هەولێر، داوایەكی ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیداڵی كردووە، لەبەرژەوەندی كۆمیسیۆن و ئەنجامدانی هەڵبژادن لە وادەی خۆیدا."

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌قی سکاڵاکەی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوکردوە کە دوێنێ دووشەممە لە دژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماری کردو لە وەڵامی داواکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دادگای فیدراڵی کارەکانی کۆمسیۆنی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی، تا یەکلاییکردەوەی سکاڵاکە راگرت. 


PM:06:01:07/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت