بێگه‌رد تاڵه‌بانی: ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وین به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌ین
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
بێگه‌رد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و پارێزگاری كه‌ركوك نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌ن.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، كه په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه و هاوكات یه‌كێكه له كاندیده‌كانی حزبه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكی په‌رلەمانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن واژۆ نه‌كرێت فراكسیۆنی یه‌كێتیی ناچێته كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌رله‌مانی كوردستان باسی ورده‌كاری رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی كرد و وتی: "ئه‌و خاڵانه‌ی له‌ناو رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتیدا هه‌ن تائێستا به‌شێكیان یه‌كلاینه‌بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی كه تایبه‌ته به پرسی پارێزگاری كه‌ركوك".
وتیشی: "له ئێستادا ئێمه له راوێژداین و ئومێد ده‌كه‌ین بگه‌ینه رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی كاتژمێر 3ی په‌رله‌مانی كوردستان ناكه‌ین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجام بدرایا، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی دواخرا بۆ كاتژمێر سێی دوانیوه‌ڕۆ.
هــ. ر
PM:12:38:18/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت