بێگەرد تاڵەبانی: هەفتەیەکم لەناو خۆش مروەتی بەسەر برد
بێگه‌رد تاڵه‌بانی
وێستگە نیوز ـ
بیَگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌چاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به سه‌ردانی كردنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن، هه‌فته‌یه‌كی له‌ناو خۆش مروه‌تی به‌سه‌ر بردووه.
بیگه‌رد تاڵه‌بانی، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "هەفتەیەکی پڕ شانازی و دڵخۆشیم لە ناو خۆشمروەتی نواندنی بەردەوامی ئازیزان بەسەر برد، کە دەستە دەستە بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی دەستبەکاربوونم لە پۆستی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەسەریان کردینەوە و جارێکی تر میهر و دۆستایەتی و دڵسۆزی و هاوپشتیان نواند".
ده‌شڵێت: "لە دڵەوە سوپاسگوزاری هەموو ئەو دڵسۆز‌و ئازیزانەم کە سەردانیان کردین، هەروەها ئەو خۆشەویستانەش کە بە رێگەکانی تری تەلەفۆن و بروسکە و پۆستکردن لە سۆسیال میدیا بەسەریان کردمەوە و دڵخۆشیان کردم و قەڵای پشتیوانیان قایمتر کردم".
باسی له‌وه‌شكردووه: "نزا دەکەم یەزدان سەرفرازتان بکات، پشتیونی و لوتفی هەمووتان لەبەر چاو دەگرم.
پشت بە یەزدانی مەزن و دلۆڤان و دڵسۆزانم دەست لە دەست و هێز لە خوای گەورە کۆشش دەکەین بۆ خزمەتی نیشتمانەکەمان".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، داوای لێبووردن له‌وانه‌ش ده‌كات كه به‌نیازن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی بكه‌ن و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لێبكه‌ن، به‌هۆی مه‌شغوڵی به ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و ده‌ڵێت: "بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام لە کاتی کار و دوای کاتی کارکردنیش لەگەڵ تیمی وەزارەت سەرقاڵی داڕشتنی پلانی ستراتیژی چوار ساڵی داهاتووی وەزارەتەکەمان دەبین و بەم هۆکارەوە، بە داوای بەخشینەوە ناتوانم لەو چەند هەفتەیەدا پێشوازی لەو ئازیزانە بکەم کە بۆ پیرۆزبایی تەشریف دەهێنن، لێرەوە سوپاسگوزاری خۆشمروەتی هەمووتانم. سەرفراز و بەڵادوور بن".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10ی ئه‌م مانگه سوێندی یاسایی خوارد و بێگه‌رد تاڵه‌بانی كه په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی بوو له په‌رله‌مانی كوردستان، له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یه‌وه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم كاندید كرابوو سوێندی یاسایی خوارد.
هــ. ر
AM:09:01:26/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 10468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت