ته‌ندروستی له‌سه‌ر فڕێدانی حەب و ده‌رمان روونكردنه‌وه ده‌دات
دیمەنێک لە حەبە فڕێدراوەکان
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی راپه‌ڕین له‌سه‌ر فڕێدانی حه‌ب و ده‌رمان له قه‌راغ جاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار روونكردنه‌وه ده‌دان و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و حه‌بانه‌ی فڕێدراون ئه‌وانه‌ن كه به‌شێوه‌ی قاچاغ هاتوونه‌ته هه‌رێمه‌وه و ئه‌وان لێی به‌رپرس نین.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی راپه‌ڕین كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: لە چەند رۆژی رابردوودا چەند دیمەنێكی فرێدانی حەب بەشێوەی نایاسایی و دوور لەرێنمایی تەندروستی و ژینگەیی لەسنوری راپەرین بڵاوكرایەوە و زۆرێك لە هاوڵاتیان و تۆرەكۆمەڵایەتیەكان پەنجەی تۆمەتیان ئاڕاستەی تەندروستی راپەرین كردووە.
ده‌شڵێت: "لێرەوە بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆمان دەركەوت، ئەو حەبانەی فرێدراون لە جۆرانەن كەبەشێوەی قاچاغ و رێگەی نایاساییەوە هێندراونەتە سنورەكەو دورو نزیك پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتیمانەوە نیە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "هاوڵاتیانی سنورەكەشمان ئاگاداردەكەینەوە كە بۆ لەناوبردنی حەب و دەرمانی ماوەبەسەرچوو و پاشماوە پزیشكیەكان رێگە زانستیەكانمان بەكار هێناوەو بەكاریش دەهێنین".
هــ. ر
PM:09:56:27/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 3030
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت