له‌ گوندێكی كه‌ركوك بۆریه‌كی غاز شكاو دانیشتوانی گونده‌كه‌ ماڵه‌كانیان چۆڵ كرد

‌دیمەنی بەرزبوونەوەی ئاگر دوای شکانی بۆریە غازەکە

وێستگه‌نیوزـ

لەگوندى قزلیار لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک بۆرییەکى غاز شکا و دانیشتوانی گونده‌كه‌ ماڵه‌كانیان چۆڵكرد، له‌ ئێستادا تیمەکانى غازى باکوور سەرقاڵى چاککردنەوەین.


به‌پێی زانیارییه‌كان، لەگوندی قزلیار لە سنووری پارێزگای کەرکوک، بۆرییەکی غاز لیکی کردووە و دانیشتوانی گونده‌كه‌ش ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه‌، لەتێستاشدا تیمەکانی کۆمپانیای گازی باکوور سەرقاڵى گەڕان و پشکنینن بۆ دۆزینەوەی ئەو جێگایەی لە بۆریە غازەکەدا کون بووە.

ئەو بۆرییە، غازی شل لەنێوان کۆمپانیای نەوت و غازی باکوور دەگوازێتەوە، ئەمە جاری دووەمە لە ماوەیەکی کەم هەمان رووداو دووبارە دەبێتەوە.
 
محەمەد قزڵیاری دانیشتووی گونده‌كه‌ رایگه‌یاند، "دانیشتووانی گوندەکە لەدوای دەنگی تەقینەوەکە، بەناچاری و لەپێناو سەلامەتیی خۆیان، ناوچەکەیان جێهێشتووه‌".


AM:08:54:29/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت