وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم: به‌غدا بەڵێنی داوە به‌شه‌ی‌ دەرمانی هه‌رێم بنێرێت


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
خالیس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا دەرمانی پێویست هەیە بۆ نەشتەرگەری و نەخۆشخانە فریاكەوتنەكان، به‌غداش  بەڵێنیداوە لە ناردنی بەشە دەرمانی ھەرێم بە رێژەی 17% بەردەوام بێت".


خاڵس قادر،  به‌ وێستگه‌ نیوزی راگەیاند: وەزارەتی دارایی هەرێم لە ئێستادا مانگانە شه‌ش ملیار دیناری تەرخانكردووە بۆ كرینی دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەكان ئەوانەی زیاتر پێویستن، لە ئێستادا دەرمانی پێویست-یش لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن و نەشتەرگەری هەیە.

وتیشی: "بە پێی ئەو رێككەوتنەی نێوان وەزارەتی تەندورستی هەرێم و عیراق هەیە، بڕیاره‌ ناردنی به‌شه‌ دەرمان بۆ ھەرێمی كوردستان لە ساڵی 2018 باشتر و زیاتر بێت، لە ساڵی 2017".

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "پێشتر به‌غدا لە بودجەی 2017ی  عیراق لە پرۆژە بودجەی حاكیمە بڕی 108 ملیار دیناری بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشكی دابینكردبوو، بەڵام بۆ ئەمساڵ برەكەی بۆ 170 ملیار بەرزكراوەتەوە ئەمەش رەوشی دەرمان باشتر دەكات".

وتیشی: "بڕی ئەو شه‌ش ملیار دینارەی  وەزارەتی دارایی هەرێم دابینی دەكات بۆ كەرتی تەندروستی ئەو دەرمان و پێداویستیانەی پێ دابیندەكرێت، كە پێویستن تا بتوانین بەردەوامی بە تەندروستی هاوڵاتیان بدەین".


PM:08:43:26/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 22574 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو