به‌غدا ده‌ستی به‌ناردنی ده‌رمان بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد
بەغدا چەند مانگێکە بەشە دەرمانی هەرێمی بڕیوە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و عیراق، حكومه‌تی به‌غدا ره‌زامه‌ندی نیشانداوه به‌ناردنی بڕێكی زۆری ده‌رمان بۆ شاری سلێمانی و له دوێنێوه هاتنی ده‌رمانه‌كان به‌رده‌وامه.
د. میران محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا به هه‌ماهه‌نگی خۆمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و عیراق، شه‌ش بار ده‌رمانمان بۆ هاتووه، پێنج باری دیكه‌ش هاتووه‌و ئه‌مڕۆش به‌ڕێگاوه‌یه و سبه‌ینێش بڕیاره ده‌رمانی شێرپه‌نجه بێت".
وتیشی: "ئه‌مه ئومێدێكی باشه له‌م كۆتایی ساڵه‌و ئومێدمان وایه سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ره‌وشی ده‌رمان باشتر ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه: "ئه‌م ده‌رمانانه مه‌رج نییه هه‌موو كه‌ڤه‌ری كێشه‌كانی ئێمه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام شتێكی زۆر باشه بۆ ئێستا".
له باره‌ی جۆری ده‌رمانه‌كانه‌وه وتی: "ده‌رمانه‌كان له حه‌ب و شروب و مغه‌زی و ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌یی پێكهاتووه، هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه ده‌نێرین بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی گه‌رمیان و شاره‌زوور و رانیه و نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی".
PM:12:05:27/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3046
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت