بەڵێنی جێبەجێكردنی میكانیزمێكی نوێ بۆ ناردنی دەرمان دەدرێت
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا میكانیزمێكی دیكه بۆ ناردنی ده‌رمان له لایه‌ن به‌غداوه په‌یڕه‌و ده‌كرێت ئه‌ویش به‌پێی لیست و داواكاری نه‌خۆشخانه‌كان ده‌بێت.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی ئازاری 2018، وەفدێكی باڵای وەزارەتی تەندروستی عیراق، بە سەرۆكایەتی حازم جومەیلی، بریكاری هونەری وەزارەتی تەندروستی، سەردانی چەند ناوەندێكی تەندروستی لە شاری سلێمانی كرد.
بەپێی وتەی د.سه‌باح نه‌سره‌دین، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، وەفدەكە لەسەردانەكەیاندا بەڵێنیاندا بەگۆڕینی میكانیزمەكانی ناردنی دەرمان كە تائێستا پەیڕەو كراوە.
وه‌ك ده‌ڵێت: "لەمەودوا ناردنی ده‌رمان بەپێی لیست و داواكاری نەخۆشخانەكان ده‌بێت، كە ئاڕاستەیان دەكرێت لەگەڵ زیادكردنی رێژەی ناردنی دەرمان بەتایبەتیش دەرمانی نەخۆشییەكانی شێرپەنجەو نەخۆشییە درێژخایەنەكان".
د. سه‌باح وتیشی: "وەفدەكە لە نزیكەوە سەنتەری گورچیلەی دەستكردیان بەسەركردەوەو بەڵێنی زیادكردنی توانای شوشتنی گورچیلەیاندا لەسەنتەری ناوبراو بۆ دوو هێندەی ئەوەی كە ئێستا هەیە، ئەویش بە دابینكردنی چەند ئامێرێكی پزیشكی شوشتنی گورچیلەكان بۆ سەنتەری ناوبراو".
هــ. ر
PM:07:28:04/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2538
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت