وەزارەتی تەندروستی بەردەوام دەبێت لە یەکخستن و کەمکردنەوەی نرخی دەرمان
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە یەکخستن و کەمکردنەوەی نرخی دەرمان و هەر دەرمانخانەیەکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، زیاتر لە ساڵێکە لە رێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕ و شارەزا لەبواری دانانی نرخی دەرمان، پلانی یەکخستن و رێکخستنەوەی نرخی دەرمان جێ بەجێکراوە بەپڕۆسەیەکی زانستی و بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی تر.
وهزارهتی تهندروستی ئهوهشی وتووه: "تا ئێستا لە 70% ی ئایتمی دەرمانەکان نرخیان یەکخراوە کە نزیکەی پێنج ههزار ئایتمی دەرمان دەبێت و ئێستاش پڕۆسەکە بەردەوامە تا هەموو دەرمانەکان کە لەهەرێمی کوردستان هەن لەخۆ دەگرێت".
ئەوەشی تیادا هاتووە "نرخ دانانەکە بەپێی پلانی دیاریکراو ، چوار گروپ دەگرێتەوە هەروەک لە لیستەکان بەڕەنگی جیاواز ئاماژەیان بۆ کراوە گروپێکیان لە 100% نرخیان کەمبوهتەوە، ئەوانی تر زیاتر لە 50% و کەمتر لە 50% ی نرخیان دابەزیووە و گروپێکیان نرخەکان وەک خۆیانن، جێ بەجێکردنی نرخەکان، ناچاریە بۆ هەموو دەرمانخانە و کۆگا و کۆمپانیایەک و هەر یەکەیان جێبەجێی نەکات لێپرسنەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە هاوڵاتیان گلەیی ئەوە دەکەن کە نرخی دەرمانەکان گرانە و لە دەرمانخانەیەک بۆ دەرمانخانەیەکی تر جیاوازی زۆر لە نرخەکاندا هەیە.
هــ. ر
PM:06:20:11/10/2017
ئهم بابهته 4058
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت