له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئێران سێ هاوڵاتی كوردی له سێداره داوە
سێ هاوڵاتی کورد لە سێدارە دران
وێستگه نیوز ـ
ماڵپه‌ری هه‌نگاو كه تایبه‌ته به بڵاوكرده‌نه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات رایگه‌یاندووه، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سزای له سێداره‌دانی سێ هاوڵاتی كورد جێبه‌جێكراوه، كه دوانیان له به‌ندیخانه‌ی شاری ئورمیه و یه‌كێكیشیان له ئیلام له سێداره دراوه.
ماڵپه‌ره‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه: رۆژی دووشه‌ممه 14ی ئه‌م مانگه، سزای له سێداره‌دانی دوو هاوڵاتی کورد لە بەندیخانەی شاری ئورمیە جێبەجێ کراوه.
ماڵپه‌ره‌كه ناسنامەی ئەم دوو کەسەی به "خەلیل ئاگووش خەڵکی ماکۆ و سوهەیل میربەخش، خەڵکی ئورمیە" راگەیاندووە.
ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه: ئەم دوو هاوڵاتیە بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست لەلایەن دەزگایی قەزایی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو. به‌جۆرێك خەلیل ماوه‌ی شه‌ش ساڵ و سوهەیل چوار ساڵ بوو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە راگرابوون.
له باره‌ی هاوڵاتی سێیه‌مه‌وه، ماڵپه‌ری هه‌نگاو نووسیویه‌تی: "بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە (هه‌مان رۆژ) سزای لەسێداره‌دانی هاوڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام بەڕێوەچووه".
ماڵپه‌ره‌كه ناسنامه‌ی ئەو هاوڵاتییە لەسێدارە دراوەی به "موجتەبا کەرەمیان و خەڵکی گوندی میش خاس-ی سەربە ئیلام راگەیاندووە.
ئەو هاوڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لەلایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین سزای له سێداره‌دانی تیادا جێبه‌جێ ده‌كرێت و كوردیش پشكی شێری به‌ركه‌وتووه له جێبه‌جێكردنی سزاكاندا.
هــ. ر
AM:09:28:17/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 2866
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت