ئێران پێنج كوردی رۆژههڵاتی كوردستانی له سێدارهدا
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین حاڵەتی لە سێدارەدانی تیادا جێبەجێ دەکرێت
وێستگه نیوز ـ
لە یەکێک لە زیندانەکانی ئێران، پێنج هاوڵاتی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دران.
ماڵپەڕی هەنگاو کە رۆژانە گرنگی بە هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات، بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشهممه 23ی نیسانی 2018، پێنج هاوڵاتی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ئورمیە لەسێدارە دراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو پێنج کەسە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەگوێری ئامارێکی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ساڵی 2017دا، بڕیاری لەسێدارەدانی 112 هاوڵاتی کورد لە ئێران جێبەجێکراوە کە دەکاتە 23٪ کۆی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی رابردوودا لە سەرتاسەری ئێران لەسێدارە دراون.
هــ. ر
AM:09:56:23/04/2018
ئهم بابهته 2770
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت