رێگەیەکی نوێ بۆ رزگارکردنی کوردێک لە سزای لە سێدارە دەگیرێتەبەر
ئێران زۆرترین هاوڵاتییانی کورد لە سێدارە دەدات
وێستگه نیوز ـ
دوانیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشهممه 16ی ئایاری 2018، هاوڵاتیان و ریش سپییەکانی شاری سەقز بۆ لێخۆشبوون له بەندکراوێکی سزادراو بە سێدارە، لەبەردەم ماڵی کەسە کوژراوەکە کۆببنەوە و داوای لێخۆشبوونی بۆ بکەن.
بەپێی راپۆرتی رێخکراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، پاشنیوەڕۆی ئهمڕۆ چوارشەمە 26ی بانهمهڕ، هاوڵاتییانی شاری سەقز لە مزگەوتی مەلابرایم لە چوارڕییانی ئەو شاره، بۆ رزگار کردنی گیانی شۆرش سەتارزاده، كه سزای له سێدارهدانی بهسهردا سهپێنراوه کۆ دەبنەوە و داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکەن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شۆرش سەتارزاده 10 سال پێش ئێستا و لە دەمەقاڵەیەکی خێزانیدا خەسووی خوشکەکەی بەناوی خاوەر کوشتووە و بەو هۆیەوە حوکمی سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە.
سەرچاوەیەک لە بەندیخانەی سەقزەوە بە هەنگاو-ی راگەیاند: بەرپرسانی بەندیخانە لەماوەی رۆژانی رابردوودا بە بنەماڵەی شۆڕش یان راگەیاندووە کە بە زوویی حوکمی سێدارەی ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شۆڕش لە پەیوەندییەکی تەلهفۆنیدا دەستخۆشی لەو خەڵکە کردووە کە ئەو چالاکییەیان رێک خستووە و هیوای خواستووە کە بنەماڵەی کوژراوەکە دلیان نەرم بێت و لە شۆڕش خۆش بن.
سەرچاوەکە وتیشی، "شۆڕش بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ خەسووی خوشکەکەی هەبووبێ، لە کاتی دەمەقاڵێی ناوبراو و زاوەکەیان، دایکی زاواکەیان کەوتوهتە بەر گوللـەی چەکی شۆڕش و کوژراوە".
هــ. ر
AM:09:07:16/05/2018
ئهم بابهته 3470
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت