كوردێك به‌ تۆمەتی كوشتنی ژن و منداڵەکەی خۆی له‌ سێداره‌ درا


وێستگه‌ نیوز ـ
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كه‌ رۆژی 12ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی هاوڵاتییه‌كی كورد لە زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان لە سێدارە دراوه‌.


بەپێی راگەیەندراوەكە كە وێنەیەكی بۆ وێستگه‌ نیوز، نێردراوە، تیایدا هاتووه‌: "بەختیار موحەمەدی كە بە تۆمەتی كوشتنی هاوژین و منداڵێكی خۆی لە شاری رەوانسەر دەستبەسەر كرابوو، وەك تۆڵە ــ قصاص ـ لە دیزڵ ئابادی كرماشان لە سێدارە دراوە".

لە شه‌ش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 36 هاوڵاتی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان له‌ سێداره‌دراون كە چوار كەسیان لە پێش چاوی گشتیدا جێبەجێ كراوە.

هــ. ر


AM:11:10:04/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 5938 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو