دوو بەندکراوی کورد جارێکی تر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا


وێستگه‌ نیوز ـ
دوو بەندکراوی سیاسی کورد بەناوەکانی سابیر شێخ عەبدوڵا و دیاکۆ رەسووڵزادە بە تاوانی ئەندامبوون لە لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی تر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی‌ هەواڵێکی ماڵپەڕی هەنگاو کە بایەخ  بە هەواڵ و چالاکییەکانی مافی مرۆڤ دەدات لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئەو دوو گیراوە سیاسیە دوای چەند ساڵ لە چاوەڕوانی و مانەوەیان لە زیندان، دادگای ورمێ بە تاوانی "دوژمنایەتی لەگەڵ خودا" لە رێگەی پەیوەندی و ئەندامێتی لە کۆمەڵە بۆ دووەمجار سزای  لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاندنەوە.

ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە ساڵی 2013 لەگەڵ هاوڵاتیەکی خەڵکی مهاباد بە ناوی حەسەن عوسمانیی بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە تەقینەوەکانی ناوشاری مهاباد لە ساڵی 2010 دەستگیرکران و دواتر سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو، بەڵام حوکمەکەی حەسەن عوسمانیی هەڵوەشایەوەو سزاکەی سابیر و عەبدوڵاش راگیرابوو، سزادانی ئەمجارەیان بە تاوانی ئەندامبوونە لە حزبەکانی رۆژهەڵاتدا

تەقینەوەکەی مهاباد رۆژی 3ی ئەیلولی 2010 روویدا و دواتر محەمەد پاکپور فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندبوو کە بکەرانی سەرەکی تەقینەوەکە کوژراون.

هــ. ر


PM:01:17:09/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2686 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو