سروه عه‌بدولواحید به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فراكسۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێ،ه‌رانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختده‌كاته‌وه كه "ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سلێمانی زۆر نیگەرانکەران و پێشەکییەکی ترسانکن".
له به‌یه‌ننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی كانونی یه‌كه‌می 2017 بڵاویكردوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێ،ه‌رانی عیراق باسی له ده‌ستگیركردنی دوو رۆژنامه‌نوسی سلێمانی به ناوه‌كانی سوهه‌یب شێخ ئه‌حمه‌د و خه‌بات نه‌وزاد كردووه كه له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركراون.
سروه عه‌بدولواحید ده‌ڵێت: " له‌م بارودۆخەکەدا کە خەڵكی سلێمانی تیایدا دەژین، ئەوەی کە جێگەی گومان و دڵەڕاوکێیە بێدەنگی پەرلەمان و حکومەتە بۆیە داواکارم لە پەرلەمان لیژنەیەک دروستبکات و بینێریتە سلێمانی و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان بکات".
داواشی لە سه‌رجه‌م ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ كردووه لیژنەیەک لە پارێزەران دروستبکەن بۆ بەرگریکردن لە دەستگیرکراوەکان، چونکە ناتوانن پارێزەر بگرن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، لەو چوارچێوەیەشدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ڕابون مەعروف ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەستگیرکراون کە دەبوو پارێزبەندی یاسایی لەسەر هەڵبگیرێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سروه عه‌بدولواحید:
ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سلێمانی زۆر نیگەرانکەران و پێشەکییەکی ترسانکن کە تیایدا خۆپیشاندانەکان سەرکوت دەکرێن، هەروەها دەستگیرکردنەکانیش بەردەوامن، کۆتا جار ئێوارەی دوێنێ 24ی مانگ هەریەکە لە ڕۆژنامەنووسان سوهەیب شێخ ئەحمەد و خەبات نەوزاد لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستگیرکران بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی.
وە لەم بارودۆخەکەدا کە خەڵكی سلێمانی تیایدا دەژین، ئەوەی کە جێگەی گومان و دڵەڕاوکێیە بێدەنگی پەرلەمان و حکومەتە بۆیە داواکارم لە پەرلەمان لیژنەیەک دروستبکات و بینێریتە سلێمانی و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان بکات، هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا بکات و دۆخی تەندوستییان بزانێت، چونکە ئەوان ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبنەوە، هەروەها چاوەی بکەوێت بە لیژنەکانی مافی مرۆڤ و بەرگری وئاسایش و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنەکان.
هەروەها پێویستە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک ئاسایش و بەرگری و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەخێرای بجوڵێن بۆ ئەوەی ئەم دەستدرێژییکردنە سەر یاساییە بوەستێت داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەم لیژنەیەک لە پارێزەران دروستبکەن بۆ بەرگریکردن لە دەستگیرکراوەکان، چونکە ناتوانن پارێزەر بگرن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، لەو چوارچێوەیەشدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ڕابون مەعروف ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەستگیرکراون کە دەبوو پارێزبەندی یاسایی لەسەر هەڵبگیرێت.
سروه عەبدولواحد
PM:05:05:25/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 8376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت