به‌ڤیدیۆ..هه‌ڵوێستی سروه عه‌بدولواحید به‌رامبه‌ر ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستان به باكوری عیراق
سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رجه‌م سیاسه‌تمه‌دارانی عیراق كرد رێز له ده‌ستور بگرن و هه‌رێمی كوردستان به باكوری عیراق ناو نه‌به‌ن.
سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌مدواییه و دوای قه‌یرانی ریفراندۆم هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌داران ده‌ستوری عیراق به‌رونی پێشێل ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان به باكوری عیراق."
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه نوسینگه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ده‌ریكردوه، سروه عه‌بدولواحید ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه نیگه‌رانكردنی هه‌ستی ملیۆنان كورده له هه‌رێمی كوردستان و به‌داخه‌وه میدیاكارانیش هه‌مان ده‌سته‌واژه ده‌ڵێنه‌وه و بونه‌ته به‌شێك له كێشه‌كه و كاری پیشه‌ییان به‌لاوه ناوه".
سروه عه‌بدولواحید راشیگه‌یاندوه: " سه‌رۆك وه‌زیران كه خۆی داوای پابه‌ندبون به ده‌ستور و سه‌پاندنی یاسا ده‌كات، مافی ئه‌وه‌ی نییه هه‌رێمی كوردستان به باكوری عیراق ناوببات، چونكه به‌وكاره خۆشی ده‌ستور پێشێل ده‌كات".
سروه عه‌بدولواحید كه له هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی لیژنه‌ی راگه‌یاندنه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای له هاوڕێ میدیاكاره‌كانی كردوه ئه‌و زاراوانه به‌كارنه‌هێننه‌وه كه پێشتر دیكتاتۆرییه شۆڤێنییه‌كانی سه‌رده‌می تاریكی به‌كاریان ده‌هێنا، جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه كه دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دۆخه ده‌ستورییه‌كه‌ی به خوێنی شه‌هیدانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و و قوربانیانی چه‌كی كیمیایی هاتوه‌ته‌دی.
ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره كورده جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه كه ناكرێت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم به‌و ناكۆكییه سیاسییانه‌وه ببه‌سترێته‌وه كه "سه‌رده‌سته‌كه‌ی كه‌سانێكی ناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمن، چونكه ئه‌وان خۆیان نه‌ماون و كورد ماوه‌ته‌وه". دوپاتیشیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موان رێز له‌و په‌یوه‌ندییه دستوری و یاساییانه بگرن كه هه‌رێمی كوردستان به حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌به‌ستێته‌وه.
سروه عه‌بدولواحید داوای له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق كردوه كۆتایی به‌و حاڵه‌ته تایبه‌ته‌ی كه‌ركوك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ رۆحی ده‌ستور و به‌پێی ته‌وافوقی نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه مامه‌ڵه بكات.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده وتویه‌تی: "به‌روی سته‌مدا له هه‌ولێر وه‌ستاینه‌وه، بۆیه له كه‌سی قبوڵ ناكه‌ین سته‌م له رۆڵه‌كانمان له‌و ناوچانه بكرێت"، داواشیكرد كاری به‌په‌له بكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان و لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بۆ ناوچه‌كانیان.
له چاوپێكه‌وتنێكیشدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (الرشید)، سروه عه‌بدولواحید پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه بداته‌وه، گله‌یی ئه‌وه‌ی لێ‌كرد كه ئه‌وانیش وه‌ك میدیا ده‌ستور پێشێل ده‌كه‌ن و نابێت به هه‌مان هه‌ڵه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا بڕۆن كه به هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت باكوری عیراق.
ر.ع
PM:04:05:24/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 16744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت