سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌زه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی به‌سه‌ر كرده‌وه
بەسەرکردنەوەکەی سروە عەبدولواحید
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانی كرد و زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌شی به‌سه‌ر كرده‌وه، جه‌ختیشیكرده‌وه كه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن حكومه‌تی به‌غدا قه‌ره‌بووی هاوڵاتیانی زیانلێكه‌وتوو بكاته‌وه.
سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی گفتوگۆکردن بووه لەگەڵ بەرپرسانی بەنداوەکە و نوێنەرانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر زیانەکان و ئەگەری مەترسییەکان.
راشیگه‌یاند كه لە ئێستادا چاوەروانی تیمێکی تەکنیکی ئەمریکی دەکەن بۆ ئەوەی سەردانی بەنداوەکە بکەن و زەرەر و زیانەکان دیاری بکەن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاند كه لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د.حەسەن جه‌نابی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەنی فیدڕاڵ، داوامان کرد بێجگە لە زەرەر و زیانەکانی بەنداوەکە، زەرەر و زیانی پاسەوانانی بەنداوەکەش تۆمار بکرێت بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە.
وتیشی: لەکاتی گەرانەوەمان بۆ بەغدا هەوڵی ئەوە دەدەین حکومەتی عیراق قەرەبووی ئەو هاوڵاتیانەش بکاتەوە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان پێ گەیشتووە.
ر.ع
PM:08:42:13/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت