وتەبێژی حەشدی شەعبی وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی دژی رۆڵی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركوك نیشاندا و وتی،"ئه‌و تیرۆریسته"، حه‌شدی شه‌عبیش هه‌ر زیانێك بۆسه‌ر موهه‌ندیس ده‌خاته ئه‌ستۆی واشنتن.
هیزه‌ر نوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، رۆڵی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی له كه‌ركوك هه‌ڵسه‌نگاند و وتی: "موهه‌ندیس له ساڵی 2009دا خراوه‌ته نێو لیستی تیرۆری ئه‌مریكاوه و له كه‌ركوكیش رۆڵی هه‌بووه.
نوێرت وتیشی، "هه‌واڵه‌كانم له‌وباره‌وه بینی، ئه‌و تیرۆریسته، ناتوانم پشتڕاستی هه‌واڵه‌كان بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر راستبێت، ئومێده‌وارم كاره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه شكستبهێنێت".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌شدا كه "ئایا عیراقییه‌كان له‌دژی ئه‌مه هیچ رێوشوێنێكیان گرتووه‌ته‌به‌ر"، ئه‌و خانمه وته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: "ئه‌و تیرۆریسته، ناتوانم له‌مه زیاتر بڵێم".
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی مه‌یادین وه‌ڵامی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه و ئه‌و لێدوانه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بۆسه‌ر ئه‌بو موهه‌ندیس وه‌سفكرد.
ئه‌سه‌دی به‌رپرسیارێتیی هه‌ر زیانێكیشی خسته‌ئه‌ستۆی واشنتن ئه‌گه‌ر به‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بگات و داواشی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق كرد وه‌ڵامی واشنتن بداته‌وه.
ر.ع
PM:06:55:27/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6818
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت