جبوری داوا ده‌كات حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو نه‌كات

‌چەکدارانی حەشدی شەعبی

وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ده‌ڵێت كه‌ نابێت رێگە بە گروپەكانی حەشدی شەعبی بدرێت بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا بكەن، چونکە بە پێی یاسا حەشدی شەعبی هێزێكی سەربازییە.

سەلیم سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، وتی: " بۆئەوەی كرداری سیاسی و كرداری سەربازی لە یەكتر جیا بكرێتەوە، نابێت پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەو كەسانە بگرێتەوە كە ئاشتی لە میانی جێبەجێكردنی یاسای (حەشد) بەكار دەهێنێن ".

جبوری هۆشداریشیدا لە هەڵمەتی تۆقاندن لەلایەن گروپه‌ چه‌كداره‌كان كه‌ به‌ وته‌ی ناوبراو بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دانیشتوانی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان ده‌ترسێنن.

داواشیكرد كە گرنگە بەر لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان، سەرجەم ئاوارەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

لەسەروبەندی هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی باكور و رۆژئاوای عیراق لە ساڵی 2014، حەشدی شەعبی بە فتوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە پێكهێنرا كە خۆبەش و گروپە چەكدارە شیعەكان لە خۆدەگرێت.

هەر لە ماوەكانی رابردوودا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسای حەشدی شەعبیی پەسەند كرد كە بە پێی یاساكە ئه‌و هێزه‌ لەچوارچێوەی سوپای عیراق لەژێر فەرمانی حەیدەر عەبادی، فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەركەكانی جێبەجێ دەكات.

رۆژی سێشەممەی رابردوو 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، حكومەتی عیراق 15ی مانگی ئایاری 2018ی وەك وادەیەك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە په‌رله‌مانییه‌كان دیاریكرد و رایگه‌یاند كه‌ رێگه‌ نادرێت ئه‌و حزبانه‌ی چه‌كدار و باڵی سه‌ربازییان هه‌یه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.


PM:06:46:02/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 4344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو