وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق: حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكی دانه‌بڕاوه له هێزه عیراقییه‌كان
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق وه‌ڵامی هاوتا ئه‌مریكاییه‌كه‌ی دایه‌وه كه جێگری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبیی به تیرۆرست ناوبردبوو و راگه‌یاند كه ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌شیكی دانه‌بڕاوه له هێزه عیراقییه‌كان.
ئه‌حمه‌د جه‌مال، وته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه حه‌شدی شه‌عبی به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌جوڵێته‌وه و شانبه‌شانی هێزه‌كانی دیكه‌ی ئازایاه جه‌نگاوه، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسش جێگری سه‌رۆكی ئه‌و ده‌سته جه‌نگاوه‌ره‌یه كه به یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانی پَێدا نراوه و قوربانیی گه‌وره‌شیان له شه‌ڕی دژی تیرۆر داوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق راشیگه‌یاندوه كه جگه‌له‌وه‌ی لێدوانه‌كانی هیزه‌ر نوێر-ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌بیری ئه‌مریكاشی ده‌هێننه‌وه خودی واشنتن پشتیوانیی له‌و شه‌ڕه كردوه كه رۆڵه‌كانی عیراق و پیاوانی حه‌شدی شه‌عبی كردویانه.
ئه‌حمه‌د جه‌مال داواشی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردوه به‌و جۆره لێدوانانه‌دا بچێته‌وه كه به‌وته‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ واقعدا یه‌كناگرێته‌وه.
هیزه‌ر نوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، رۆڵی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی له كه‌ركوك هه‌ڵسه‌نگاند و وتی: "موهه‌ندیس له ساڵی 2009دا خراوه‌ته نێو لیستی تیرۆری ئه‌مریكاوه و له كه‌ركوكیش رۆڵی هه‌بووه.
نوێرت وتیشی، "هه‌واڵه‌كانم له‌وباره‌وه بینی، ئه‌و تیرۆریسته، ناتوانم پشتڕاستی هه‌واڵه‌كان بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر راستبێت، ئومێده‌وارم كاره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه شكستبهێنێت".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌شدا كه "ئایا عیراقییه‌كان له‌دژی ئه‌مه هیچ رێوشوێنێكیان گرتووه‌ته‌به‌ر"، ئه‌و خانمه وته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: "ئه‌و تیرۆریسته، ناتوانم له‌مه زیاتر بڵێم".
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی مه‌یادین وه‌ڵامی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه و ئه‌و لێدوانه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بۆسه‌ر ئه‌بو موهه‌ندیس وه‌سفكرد.
ئه‌سه‌دی به‌رپرسیارێتیی هه‌ر زیانێكیشی خسته‌ئه‌ستۆی واشنتن ئه‌گه‌ر به‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بگات و داواشی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق كرد وه‌ڵامی واشنتن بداته‌وه.
ر.ع
PM:10:32:27/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت