سه‌رۆكی په‌رله‌مان: بۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو پێویستمان به سه‌قامگیری سیاسی و ئابورییه
د.یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی كورد ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌رده‌میانه‌ی سه‌ركه‌وتوو، ئه‌وا پێویستی به دامه‌زراوه و سه‌قامگیریی سیاسی و ئابوریی پێشكه‌وتوو هه‌یه كه ئه‌مه‌ش پێویستی به دیدێكی جیاواز بۆ حوكمڕانی هه‌یه كه دیموكراسی و شه‌فافیه‌ت و حوكمی ڕه‌شید بنه‌ماكانی بن.
د.یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی راوێژكاری بۆ یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له شاری ئاینتهۆڤن له وڵاتی هۆڵه‌ندا كه ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێكردووه و سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت وتارێكی پێشكه‌شكرد.
د.یوسف محه‌مه‌د رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ گه‌رچی هێشتا كورد په‌رته، به‌ڵام هه‌تا بێت خه‌ڵكی كوردستان سنوره‌كان له نێوانیاندا كاڵ ده‌كه‌نه‌وه، له رێگای ته‌كنه‌لۆجیا و هه‌ست و خه‌م و ئاگایی هاوبه‌شه‌وه ڕۆژ له دوای رۆژ، رووداو له دوای رووداو له یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه. سیمبوله‌كانی به‌رخودان له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان خێرا ده‌بێته سیمبولی هه‌موان، شه‌ڕه‌كان هه‌موان كۆده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنه‌كان هه‌موان خۆشحاڵ ده‌كات.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه كه له ئاستی داڕشتنی دونیابینی هاوبه‌ش، دیدی هاوبه‌ش، پێكه‌وه‌بوون دروست بكه‌ین هه‌تا به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له نێوانماندا ببێته بنه‌مای هاتنه ئارای كۆمه‌ڵێك چه‌سپیوی په‌یوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی ئێمه".
د.یوسف روونیكردۆته‌وه "ئێمه له كاتێكدا هه‌ست به گرنگی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ین، له هه‌مانكاتدا ده‌بێت ئاماده‌بین وه‌ك هێزه كوردییه‌كان كه گۆڕانكاری له خۆماندا بكه‌ین، هه‌تا بتوانین ئه‌م ئامانجه فه‌راهه‌م بكه‌ین. هێزه كوردیه جیاوازه‌كان ده‌بێت بڕوایان به یه‌كتر قبوڵكردن و دیموكراسیی ناوخۆیی و دان به‌یه‌كتردا نان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر هیزێكی كوردی هه‌وڵی خۆسه‌پاندن و په‌راوێزخستنی ئه‌وانی تر بدات ئه‌وا هه‌رگیز یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان نایه‌ته ئاراوه، به‌ڵكو ده‌زگای حیزبی و بگره شه‌خسی دروست ده‌بێت".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتوتوشیه‌تی "له كاتێكدا من لێره قسه ده‌كه‌م، دوێنێ دووه‌م ساڵڕۆژی په‌كخستنی په‌رله‌مان بوو، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت ئه‌و ناوه‌نده بێت كه هێزه جیاوازه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای كوردی له باشور كۆبكاته‌وه و ئه‌و یاسا و رێسایانه دابڕێژێت كه له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا بێت، به‌ڵام په‌كخستنی ده‌زگایه‌كی وه‌ك په‌رله‌مان ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ دژایه‌تیكردنی دروستبوونی ناوه‌ندێك بۆ پێكه‌وه‌بوون و به‌رز ڕاگرتنی ئامانجی خه‌ڵكو نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو كۆی پرنسیپه‌كانی دیموكراسی، هه‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پاك له كاتی خۆیدا، ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌كارنه‌هێنانی چه‌ك له ململانێ سیاسیه‌كانی كوردستان، ڕێز گرتن له بیروڕای جیاواز و ئازادیی بیروڕا و كاری ڕۆژنامه‌وانی، سه‌روه‌ریی یاسا، له ژێر گومانی گه‌وره‌دان."
د.یوسف جه‌ختیكردۆته‌وه "گه‌ر بمانه‌وێ ببینه ده‌وڵه‌تێكی سه‌رده‌میانه‌ی سه‌ركه‌وتوو، ئه‌وا پێویستمان به دامه‌زراوه و سه‌قامگیریی سیاسی و ئابوریی پێشكه‌وتوو هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش پێویستی به دیدێكی جیاواز بۆ حوكمڕانی هه‌یه كه دیموكراسی و شه‌فافیه‌ت و حوكمی ڕه‌شید بنه‌ماكانی بن".
PM:10:52:13/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت