پۆلیسی فه‌ره‌نسا بۆ كۆتایی هێنان به خۆپیشاندن چووه ناو حه‌ره‌می زانكۆیه‌ك
وێستگه نیوزـAFP
هاوشێوه‌ی زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵای ئه‌مریكا، له فه‌ره‌نسا خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ بۆ پشتیوانیكردن له فه‌له‌ستین و غه‌ززه دهستیپێكردوهو ده‌یان چالاكوانیش چونهنهته ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه: ده‌یان چالاكوان كه پیشتیوانی له دۆسیه‌ی فه‌له‌ستین ده‌كه‌ن چونه‌ناو په‌یمانگه‌ی زانسته سیاسییه‌كان له پاریس كه ناوه‌ندێكی دێرینی خوێندنی باڵایه له‌و وڵاته، بۆ ده‌ركردنی ئه‌و چالاكوانانه به خوێندكارهكانیشهوه، هێه‌كانی پاراستنی یاسا له فه‌ره‌نسا ده‌ستوه‌ردانیان كردوه‌و چونه‌ته ناو حه‌رمی زانكۆكه‌كه.
یه‌كێك له خوێندكاره‌كان به فرانس پرێس-ی وتوه، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له ناو زانكۆ بۆ پشتیوانی له فه‌له‌ستین مانیان گرتوه‌و دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانی پۆلیسی فه‌ره‌نسا، هێشا 50 خوێندكار له ژووره‌وه ماون و نایانه‌وێت كۆتایی به ناره‌زاییه‌كان بهێنن.
هاوكات حكومه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندوه كه بریاردراوه كۆتایی به سه‌رجه‌م ناره‌زاییه‌كانی پشتیوانی له فه‌له‌ستین له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا بهێنن، هه‌ربۆیه هه‌ندێك له خۆپیشاندانه‌كان به گفتوگۆ كۆتایی پێ هێنراوه‌و هه‌ندێكی دیكه‌شیان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی زانكۆكان پۆلیس ده‌ستوه‌ردانی كردوه.
AM:09:38:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت