سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند كه بزوتنهوهی گۆڕان سهرپشكی كردوه لهوهی دهرگهڕێتهوه پهرلهمان یان نا.
له لێدوانێكدا بۆ دهنگی ئهمریكا د.یوسف محهمهد، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عیراق رایگهیاند: شێوازی کاراکردنەوەیەی پەرلەمانی هەرێم بە شێوازێک بووە تەنها بۆ ڕەوایی دان بووە بە هەندێک هەنگاو کە لە دەرەوەی پەرلەمانەوە نراون و دەشڵێت تا ئەو کاتەی لە هەولێر بوون ڕێگە بەو شێوازی کارکردنە نەدراوە، بە تایبەتیش لە پرسێکی گرنگی وەک ڕیفراندۆم کە ئێستا بەرەنجامەکانی دەبینرێن و وەک دەڵێت "بەداخەوە هەردوو هەڵبژاردن کە بە یاسا ڕێکخرا بوو دواخران لە پێناو بابەتێکدا کە بە یاسا ڕێکنەخرابوو."
سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان ئەوەشی نهشاردهوه كه لە هەرێمی کوردستان پرسەکان بە حزبی کراون، لهگهڵ ئهوهشدا بزوتنەوەی گۆڕان و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەكهش سەرپشکیان کردووە لەوەی چ بڕیارێک دەدات دهگهڕێتهوه پەرلەمان یان نا.
لهوبارهیهوه د. یوسف وتویهتی: "ئەوەی من دەیبینم و ئەوەی ئێمە خوازیارین ئەوەیە کاتێک پێمان باشە بگەڕێینەوە بۆ پەرلەمان کە هەست بکەین پەرلەمان خاوەنی بڕیارە و هیچ بڕیارێکیش لە دەرەوەی پەرلەمانەوە بەسەر پەرلەماندا ناسەپێندرێت."
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەختیش دەکاتەوە لەوەی پێویستە لە هەرێمی کوردستان قۆناغێکی گواستنەوە بێتە ئاراوە و جۆرێکی تری فەرمانڕەوایەتی لە هەرێم بێتە ئاراوە کە جیاواز بێت لە دۆخی فەرمانڕەوایەتی پێش شازدەی مانگی دە، کە بە هۆکاری شکستەکان ناودێری دەکات.
دکتۆر یوسف دەڵێت ئەم ڕەوشەی لە ئارادایە لە ڕووی سیاسییەوە بە تەواوتی شکستی خواردووە، " ئەوە دامەزراوە شەرعییەکان نین بڕیار دەدەن لەوەی چارەنوسی خەڵکی کوردستان چی لێدێت، لە ڕووی ئەمنی و سەربازیشەوە بە هەمان شێوە تۆکمەیی نییە و دابەشبوون لە نێوان هێزە چەکدارەکاندا هێندەی تر تۆخ بۆتەوە."
له بهشێكی دیكهی چاوپێكهوتنهكهدا، سهرۆكی پهرلهمان هیوای خواستووه سهرجهم لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بکەن و تێبگەن ئەم نیشتمانە هی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و تاپۆی حیزبە سیاسییەکان نییە.
لەسەر پرسی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و ئەگەرەکانی دانوستاندن، دکتۆر یوسف وتویهتی هەرێمی کوردستان دەرفەتی زێڕینی خۆی بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا لە دەستدا لە کاتێکدا پەیمانی تەواو هەبوون بۆ هەرێمی کوردستان کە بە پشتیوانییەکی نێودەوڵەتییەوە هەوڵی چارەسەری گرفتەکان دەدرێت لەگەڵ بەغدا.
دەشڵێت چونکە بەشێک نەبوون لە ململانێکی نێوان بەغدا و هەولێر و هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەتیشیان نییە لە بوارەکانی نەوت و بودجە و پێشمەرگە و ناوچە جێناکۆکەکاند، بەڵکو تەنها بەرژەوەندی گشتییان هەیە،هەر بۆیە بە هاوکاریی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی تری پەرلەماندا ئەگەر بە گونجاو زانرا ئەوا وەک خۆی دەڵێت "ئێمە ئامادەین لەگەڵ بەغدا بکەوینە سەر خەت."
AM:08:33:15/11/2017
ئهم بابهته 7104
جار خوێنراوهتهوه