كهشناسیی ههرێم: له دوای نیوهڕۆوه لێزمه باران و ههوره بروسكه دهبێت
كهشناسیی ههرێم: له دوای نیوهڕۆوه لێزمه باران و ههوره بروسكه دهبێت
وێستگه نیوزـ
بهشی كهشناسیی سهربه وهزارهتی گواستنهوهو گهیاندنی ههرێمی كوردستان پێشبینی دهكات دوای نیوەرۆوە لێزمە باران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامید فبێت.
بۆ سبینی یهكشهممهش كهشناسیی ههرێم دهڵێت: ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە هەندێ کات و شوێن, ریژەی دابارین لە ناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ سەنتەری شارەکاندا.
کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو:
ئەمڕۆ شەممە 4- 5- 2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت, لە دوای نیوەرۆوە لێزمە باران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین / (7-9) کم
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەک شەممە 5- 5- 2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە هەندێ کات و شوێن, ریژەی دابارین لە ناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ سەنتەری شارەکاندا .
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێت بە (2-3) پلەی سیلیزی بەبەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 )کم/س.
ئاراستەی با / باکوری خۆرهەڵات دەبێت.
مەودای بینین / 10 کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 25
سلێمانی : 21
دهۆک : 23
کەرکوک : 26
هەڵەبجە : 24
زاخۆ : 23
سۆران : 20
حاجی ئۆمەران : 15
گەرمیان : 29
هاوكات بۆ خۆپاراستن لهكاتی سهختبوونی كهشوههوادا، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC) چەند ئامۆژگارییەک بۆ کاتی زریان و لافاو خستوهته روو، سهرهتا پێویسته بزانرێت كه لافاو بریتییە لە بەرزبوونەوە و کۆبوونەوەی ئاو لە ناوچەیەکدا و بە یەکێک لە کارەساتە سروشتییەکان دادەنرێت، زۆرجار مەترسی بۆسەر ژیانی مرۆڤەکان دروست دەکات
ئایا چۆن بتوانین لەکاتی دروستبوونی لافاودا ژیانی خۆمان و چواردەورمان ڕزگاربکەین لە مەرگ ؟
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەپۆلێکی بارانبارین و لافاو ڕووی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کرد و قوربانی لێ کەوتەوە، پێویستە بزانین لەکاتی ڕوودانی لافاودا کارە ڕاستەکە چییە و دەبێت چی بکەین بۆ پاراستنی گیانی خۆمان و ئازیزانمان.
سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC) چەند ئامۆژگارییەک بۆ کاتی زریان و لافاو دەخاتەڕوو، و ئاماژە بەو خاڵانە دەدات کە مرۆڤەکان لەکاتی لافاودا دەبێت ڕەچاوی بکەن، لەوانە:
-لە کاتی پێوستدا بەجێهێشتنی شوێنی مانەوە.
-بەبەردەوامی گوێگرتن لە تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆ بۆ بەئاگابوون لە زانیاری نوێ.
-دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی غاز و ئاو.
-دوورکەوتنەوە لە سەرچاوەکانی کارەبا و کوژاندنەوەی لە ماڵدا.
-هەوڵدان بۆ گەیشتن بە شوێنێکی سەلامەت و بەرز.
-دوورکەوتنەوە لە رێکردن لە نزیک سەرچاوە ئاویەکانەوە.
-هەوڵ مەدە لە ڕووبار بپەڕیتەوە.
-دوورکەوتنەوە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەو ڕۆژەدا.
-شۆردنی دەستەکان و سڕینیان بەجوانی لەکاتی تەڕبوونیان بە ئاوی لافاو و باراناو.
AM:11:15:04/05/2024
ئهم بابهته 1336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت